ئاشکرابوونى جینایهتێکى دیکه‌ى هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئاخوندى
به پێى راپۆرتى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵده‌رى رۆژى ١٣/١١/١٣٨٨ نزیک به ٢ مانگ لهمهوپێش هێزه جینایتکارهکانى رژیمى ئاخوندى لهکردهوهێکى وه‌حشیانه‌دا لاوێکى کورد به‌ناوى سیروان ئهبولمحهممهدى له‌کاتێکدا که ته‌نیا ٩ رۆژ لهزهماوهندهکهى تێپه‌ریبوو، ده‌ده‌نه بهدهسترێژى چه‌که‌کانیان و ده‌یکوژن. ئه‌و جینایه‌ته ٢ مانگ لهمهوپێش کاتێک که سیروان به ماشێنه‌که‌ى ...
له‌شارى هه‌مه‌دانه‌وه به‌ره‌و سنه گهر٠اوهتهوه رووى داوه. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌نێو رێگه مه‌ئمورانى که‌ل و په‌لى قاچاخ پێشى پێده‌گرن و داواى پووڵى لێده‌که‌ن. ناوبراو ٥ هه‌زار و پاکه‌تێک سیگارى پێده‌بێ و ده‌یدا به مه‌ئموره‌کان، به‌لام هێزه جه‌رده‌وانه‌کانى رژیمى ئاخوندى دووباره رێگه‌ى رویشتنى پێناده‌ن و له‌ئاکام دا سیروان هه‌وڵى هه‌لاتن ده‌ده‌ا که یه‌کێک له مه‌ئموره دژى گه‌لیه‌کان به ناوى س.زارعى ماشینه‌که ده‌داته بهردهسترێژى چه‌ک و له‌دواى وێستانى ماشێنه‌که گوللهێک به سه‌رى سیروان ئهبولمحهممهدیهوه ده‌نێ و ده‌ست به‌جێ گیانى لێ دهستێنى. جێگه‌ى باسه ئه‌و هه‌واڵه به هۆى ههر٠هشهى رژیم له خانهواهى سیروان بلاونهببۆوه و له‌دواى ئه‌و جینایه‌ته‌ش ئێستاش ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سنه ههر٠هشهو فشار ده‌هێنه سه‌ر خانه‌واده‌ى ئه‌و کاسبکاره کوژراوه و هه‌ل و مه‌رجێکى ده‌روونى ناڵهباریان بۆ که‌س و کارى سیروان خوڵقاندووه. شایانى باسه که‌س و کارى سیروان سکالایان له‌دادگا تۆمار کردووه، به‌لام تا ئێستا وهلامێکى شیاو و دروستیان پێنه‌دراوه.