جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ساڵرۆژى له‌سیداره‌دانى قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى

په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ساڵرۆژى له‌سیداره‌دانى قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى

٦٣ ساڵ له‌وه‌پێش له‌ ١٠ ى خاکه‌لێوه‌دا هه‌واڵێکى دڵته‌زێن و ناخۆش له‌سه‌رتاسه‌رى کوردستان بلاوبۆوه‌ که‌ بووه‌ هۆى غه‌م و په‌ژاره‌ى کوردستانیان و ته‌نانه‌ت ناخى خه‌ڵکێکى زۆر له‌باقى نه‌ته‌وه‌ و تیره‌کانى ترى بریندار کرد و ئه‌وانه‌ى چاویان بریبووه‌ حکوومه‌تى کۆمارى کورد له‌کوردستانى ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تى قازى محه‌ممه‌د و هیوا و ئاواته‌ له‌مێژینه‌کانیان له‌دامه‌زراندنى ئه‌و کۆماره‌ ده‌دی به‌ بیستنى هه‌واڵى ئیعدامى قازى محه‌ممه‌د و سه‌یف و سه‌درى قازى خه‌مبار بوون و ماته‌م دایگرتن.

رۆژى ١٠ ى خاکه‌لێوه‌ى هه‌موو ساڵێک، یادى رووداوى دڵته‌زینى له‌سێداره‌دانى پیشوا قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى ده‌که‌ینه‌وه‌ و خۆشه‌ویستى و ئه‌مه‌گى خۆمان بۆ روحى پیشوا و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ئه‌و قۆناغه‌ى خه‌بات و جولانه‌وه‌ى میلله‌ته‌که‌مان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌لام رێزگرتنه‌کان هه‌رگیز به‌ پێى پێویست نه‌بووه‌ ته‌نیا له‌یادکردنه‌وه‌ و کۆربه‌ستن دابووه‌ و که‌متر ووته‌ و ئه‌زمونه‌کانى پیشوا قازى محه‌ممه‌د که‌ له‌دوایین ساته‌کانى ژیانى دا بۆ گه‌لى کوردى به‌ جێ هێشت له‌به‌رچاو گیراون و کاریان پێکراوه‌ و به‌شێکى زۆر له‌و یادکردنه‌وانه‌ وه‌ک ئه‌رک و کارێکى رۆتینى و ته‌بلیغى چاوى لێکراوه‌. کاتێک که‌ یادى که‌سایه‌تیێکى گه‌وره‌ وه‌ک قازى محه‌ممه‌د ده‌کرێته‌وه‌ له‌راستى دا کرده‌وه‌ به‌ بۆچوون و ئاکار و بریار و هه‌ڵویست و ووته‌کانی باشترین رێزگرتنه‌ و ده‌بێته‌ هۆى شادبوونى روحى ئه‌و که‌سانه‌. پیشوا قازى محه‌ممه‌د تا دوایین چرکه‌کانى ژیانى له‌ئاموژگارى کردنى خه‌ڵکه‌که‌ى دا نه‌وێستا و ته‌نانه‌ت له‌دوایین ساته‌کانى ته‌مه‌نى دا له‌بیر و خه‌مى میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌که‌ى دابوو. له‌هه‌ره‌ ئاموژگارییه‌ به‌نرخه‌کانى که‌ چه‌ندین جار له‌وه‌سیه‌تنامه‌که‌ى دا پێداگرى له‌سه‌ر ده‌کا، یه‌کیه‌تى و برایه‌تى له‌نێو میلله‌ته‌که‌ى دایه‌ و روو به‌ میلله‌ت فه‌رمووێ، زامنى سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌ یه‌کیه‌تى و هاوکارى دایه‌ و هه‌تا به‌یه‌که‌وه‌ ته‌با و یه‌کگرتوو نه‌بن رزگار بوونتان له‌ژێر زولم و زۆرى زاڵمان حه‌سته‌مه‌. هه‌روه‌ها ئاموژگارى به‌ خه‌ڵکدا له‌خزمه‌ت به‌ دینه‌که‌تان و گه‌له‌که‌تان دابن. ئه‌و ووشانه‌ دوایین ووته‌کانى پیشوا قازى محه‌ممه‌د بوونه‌ که‌ به‌پێى ئه‌زموونى کار و خه‌باتى خۆى و لێواولێو بوونى هه‌ستى له‌، شۆر٠شگێرى و نیشتمان په‌روه‌رى و خوداناسی بۆ میلله‌ته‌ هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ى وه‌ک ئاموژگارییک به‌ جێى هێشت. له‌هه‌ل و مه‌رجێک دا که‌ رژیمى نگریسى ئاخوندى له‌سه‌خترین قۆناغه‌ قه‌یراناوییه‌کانى مێژووى ٣٠  ساڵه‌ى خۆیدایه‌، پێویسته‌ ئه‌و ووته‌ به‌نرخانه‌ بکه‌ینه‌ به‌رنامه‌ و کارى سیاسی و یه‌که‌مین به‌ردى بناغه‌ى قه‌لاى یه‌کیه‌تى و برایه‌تیمان هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه‌ دامه‌زرێنین و له‌سایه‌ى یه‌کگرتوویی و دوورى له‌خۆپه‌رستى و حه‌زى شه‌خسی سه‌رجه‌م مافه‌ ره‌واکانى گه‌لى کورد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ساڵرۆژى له‌سێداره‌دانى پێشوا قازى محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کومارى کوردستان درود ده‌نێرێ بۆ روحى پاکی ئه‌و شه‌هیدانه‌ و داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێز و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران ده‌کا به‌ یه‌کگرتن و کارى هاوبه‌ش هه‌نگاوى به‌ په‌له‌ هه‌ڵگرین بۆ پێکهێنانى پلاتفۆرمێکى سیاسی له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران و له‌وپێناوه‌دا به‌ جیددى و عه‌مه‌لى هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
به‌رز و به‌رێز بێ یادى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د و شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى کوردستان.
بروخێ رژیمى ولایه‌تى فه‌قیه

سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئیران
١٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٩

14 سال و 7 ماه و 22 روز و 14 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ساڵرۆژى له‌سیداره‌دانى قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى

په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ساڵرۆژى له‌سیداره‌دانى قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن