جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گه‌شبینى له‌مه‌ر٠ رێکه‌وتنى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌پێوه‌ند به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى رژیم

گه‌شبینى له‌مه‌ر٠ رێکه‌وتنى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌پێوه‌ند به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى رژیم

هیلارى کلینتون وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا دواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى جى ٨ له‌کانادا، رایگه‌یاند واشینگتۆن له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن له‌ شوراى ئه‌منیه‌ت سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران گه‌شبینه‌. هیلارى کلینتون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ ته‌حریمه‌کانى به‌ به‌شێک به‌ هه‌وڵه‌کانى دیپلۆماتیک زانى، پێى داگرت که‌ رژیمى ئێران له‌ ١٥ مانگى رابردوو هیچ هه‌نگاوێکى له‌سه‌ر پێبه‌ند بوون به‌ به‌ڵینه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

ناوبراو ووتى، ئێمه‌ له‌ئێستا دا له‌زۆربه‌ى وه‌لاتان و له‌وانه‌ وه‌لاتى چین، شاهیدى گرینگى دان به‌ مه‌ترسیه‌کانى ئێرانێکى چه‌کدار به‌ بۆمبى ناوکه‌یی هه‌ین. جێگه‌ى باسه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ٨ وه‌لاتى سه‌نعه‌تى ، له‌ راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی کاره‌کانیان، له‌کانادا خوازیارى کرده‌وه‌ى به‌ بر٠شتانه‌تر سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بوونه‌. چین که‌ مافى وێتۆى هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ برێزیل و تورکیه‌ دو ئه‌ندامى کاتى شوراى ئه‌منیه‌ت، تا ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌حریمى نوێ دژایه‌تیان کردووه‌.

14 سال و 7 ماه و 21 روز و 20 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

گه‌شبینى له‌مه‌ر٠ رێکه‌وتنى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌پێوه‌ند به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى رژیم

گه‌شبینى له‌مه‌ر٠ رێکه‌وتنى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌پێوه‌ند به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى رژیم


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن