براد شێرمه‌ن: سیاسه‌تى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ته‌واوى شکستى خواردووه
براد شێرمه‌ن ئه‌ندامى کۆنگره‌ى ئه‌مریکا له ووتووێژێکى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریکا روونى کرده‌وه، سیاسه‌تى ووتووێژى ئه‌مریکا له‌راست رژیمى ئێران له‌ماوه‌ى ١٠ ساڵى رابردوو به‌ته‌واوى شکستى خواردووه.
براد شێرمه‌ن سه‌رۆکى کومیته‌ى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ بلاوبوونهوهى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی و ترۆریسم و تیجاره‌ت له‌کۆنگره‌ى ئه‌مریکا له وهلامى ئه‌و پرسیاره که بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى ناوکه‌یی رژیم ده‌بێ چ بکرێ؟ ووتى، من لایه‌نگرى گه‌مارۆى توندم، به‌لام نه به شێوه‌یێک که ژیانى خه‌ڵک مه‌ترسیدار و تووش ئاڵۆزى بکات، به‌ڵکو رژیم ناچار به گۆر٠ینى هه‌لس و که‌وت و سیاسه‌تى بکات. ناوبراو بژارده‌ى نیزامیشى ره‌د نه‌کرده‌وه و وه‌ک ئه‌هرومێک بۆ فشارخستنه سه‌ر رژیمى ئێران و ر٠اگرتنى به‌رنامه مه‌ترسیداره ناوکهییهکانى له‌قه‌ڵه‌م دا.