پێس بوونى ئاوى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت بۆ ماوه‌ێکى زۆر و بلاوبوونهوهى نه‌خۆشی
هه‌روه‌ک پێشووتر له‌هه‌واڵه‌کان بلاوبۆوه ئاوى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج به هۆى تێکه‌ڵ بوونى له‌گه‌ڵ فازلاوى زیندان پێس بووه. به پێى راگه‌یه‌ندراوى سکرتاریاى شوراى میللى موقاوه‌مه‌تى ئێران، زیندانیان زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت به هۆى پێس بوونى ئاوى خواردنه‌وه بۆ ماوه‌ێکى زۆر تووشی نه‌خۆشی جواروجۆر بوونه و بارودۆخه‌که ناله‌بارتر بووه.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه که هێزه جینایتکارهکانى رژیم به بیانووى داخرانى بێهدارى زیندان له‌رۆژه‌کانى جێژنى نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خه‌راپ بوونى بارودۆخى زیندانیان له پێر٠اگهیشتن و پشکنینى پزیشکى بۆیان خۆ ده‌پارێزن. زۆربوونى ژماره‌ى زیندانیان که چه‌ند به‌رابه‌رى ر٠ادهى ئیستانداردى خۆیه‌تى و نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه و نه‌بووونى سه‌ره‌تاییترین ئیمکانات و پێداویستیه‌کانى بێهداشتى بوونه‌ته هۆى بلاوبوونهوهى نه‌خۆشی جۆراوجۆر له زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت و به‌وپێیه بارودۆخه‌که به تێپهر٠ینى کات به‌ره‌وخه‌راپتر بوون ده‌چێ. پێویسته ناوه‌ند و رێکخراوه به‌شه‌ر دۆسته‌کان له بارودۆخى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج ئاگادار بکرێنه‌وه و به په‌له کرده‌وه‌ى پێویست له‌هه‌مبه‌ر چارسه‌رکردنى ئه‌و کێشه‌یه له‌به‌رچاو بگیرێ.