جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌یاد عه‌لاوى رژیمى ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى عێراق تاوانبار کرد

ئه‌یاد عه‌لاوى رژیمى ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى عێراق تاوانبار کرد

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆکى لیستى ئه‌لعه‌راقیه‌ رژیمى ئێرانى به‌ هۆى ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوو دایه‌ به‌رهێرشی توند. ناوبراو ووتى ئه‌مرۆ رژیمى ئێران له‌ته‌واوى ورده‌کارییه‌کانى ژیانى خه‌ڵکى عێراق ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات و ده‌یهه‌وێ هه‌ر که‌سێک و هه‌ر بارودۆخ و پێکهاته‌یێک که‌ مه‌به‌ستیه‌تى به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێ.

ناوبراو ئێرانى وریا کرده‌وه‌ که‌ نابێ ده‌ست له‌کاروبارى عێراق وه‌ربدات و ووتى خه‌ڵکى عێراق به‌ هیچ شێوه‌یێک ئه‌و هه‌لس و که‌وتانه‌ قه‌بووڵ ناکه‌ن.
عه‌لاوى هه‌روه‌ها له‌ ووتووێژێک له‌گه‌ڵ بی بی سی دا ووتى، ئێران سه‌رجه‌م حیزبه‌ گرینگه‌کانى عێراقى بێجگه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌تى ئه‌وى بانگهێشتى ئێران کردووه‌. ناوبراو زیادى کرد ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران نیه‌تى پاکى بووایه‌ ئێمه‌شی بانگهێشتى ئێران ده‌کرد، به‌لام ئێران ده‌یهه‌وێ له‌به‌رده‌م پێکهاتنى ده‌وڵه‌تێکى نوێ ببێته‌ به‌ربه‌ست.

14 سال و 7 ماه و 21 روز و 19 ساعت و 1 دقیقه پیش از این

ئه‌یاد عه‌لاوى رژیمى ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى عێراق تاوانبار کرد

ئه‌یاد عه‌لاوى رژیمى ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى عێراق تاوانبار کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن