هێندیک له‌بانکه‌کانى کووه‌یت موعامه‌له له‌گه‌ڵ بانکه‌کانى رژیمى ئێران ناکه‌ن
هێندێک له‌بانکه‌کانى کووه‌یت کردنه‌وه‌ى حیساب و موعامه‌له له‌گه‌ڵ بانکه‌کانى رژیمى ئێرانیان ره‌د کرده‌وه. به‌رپرسانى ئه‌و بانکانه گووتیان: له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٨ له‌لایه‌ن ده‌زگاى ره‌سمى و چاودێرى کووه‌یت ئاگادار کراینه‌وه که به خۆپاراستنه‌وه له‌گه‌ڵ بانکه‌کانى ده‌ره‌وه مه‌عامه‌له بکه‌ن.
رۆژنامه‌ى ئه‌لقه‌به‌س چاپى کووه‌یت، به بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، نووسی: هێندێک له‌بانکه‌کانى کووه‌یتى به هۆى ئه‌گه‌رى زیاترکردنى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێران ، نیگه‌رانن و به هۆیه‌وه پێوه‌ندى و موعامه‌له له‌گه‌ڵ بانکه‌کانى ئێرانیان ره‌د کرده‌وه. جێگه‌ى باسه وه‌لاتانى وه‌لاتانى ١+٥ له‌حاڵا ئاماده‌کردنى پێش نووسی بر٠یارنامهیێکى نوێ به مه‌به‌ستى ته‌حریمى رژیمى ئێرانن. ئه‌و ته‌حریمانه ئه‌گه‌رى زۆره پێوه‌ندییه بانکیه‌کانیش بگرێته‌وه.