وه‌لاتانى جى هه شت سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانى رژیم نیگه‌رانن
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى ئه‌ندامى جى ٨ له که‌نه‌دا لهبهیانیهێک دا سه‌باره‌ت به درێژه‌دانى چالاکیه‌کانى ناوکه‌یی نیگه‌رانیان دهربر٠ى. له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه، پێبه‌ند نه‌بوونى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به به‌لێنه‌کانى به رێکهوتنامهکانى شوراى ئه‌منیه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و هه‌روه‌ها به‌لێنه‌کانى به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم، له‌پێوه‌ند به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم، بۆته هۆى نیگه‌رانى جیددى وه‌زیرانى جى ٨.
هه‌لس و که‌وتى ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌رى رژیمى ئێران وه‌کوو نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به دروست کردنى دامه‌زراوه‌کانى پالاوهتهکردنى ئۆران‌یۆم له نزیک قۆم و هه‌روه‌ها بریارى ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ په‌ره‌پێدان به پرۆسه‌ى پالاوتهکردنى ئۆران‌یۆم که پێشێلکه‌رى بر٠یارنامهى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانه و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌موو گومانى قووڵ له‌پێوه‌ند به ناوه‌رۆکى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران دروست کردووه. لهوبهیانییهدا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رکووتى ناهرزایهتیه جهماوهریهکانى ئێران نیگه‌رانى دهربراوه و داوا له رژیم کراوه قانون و یاسا ره‌سمى و ناسراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پێشێل نه‌کات.