وریایی رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناڵه‌بارى زیندانیه‌کى ژن
رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند بارودۆخى زه‌هرا جهببارى له‌مه‌ترسی دایه و خوازیارى کۆتایی هێنان به شکه‌نجه و ئازارى ناوبراو له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانى رژیمى ئاخوندى بووه. بارودۆخى زیندانى سیاسی ، خاتوو زه‌هرا جهببارى که به ده‌ست نه‌خۆشی دڵ و روماتیسم ده‌ناڵێنێ به‌ره‌و خه‌راپی دهر٠وا.
به‌رپرسانى بێهدارى زیندان به بیانووى نه‌بوونى ئاسانکارى و ئیمکاناتى پێوێست ناوبراو ده‌رمان ناکه‌ن. به‌رپرسانى سه‌ره‌وه‌ى زیندانى ئێوینیش پێش به گواستنه‌وه و ده‌رمانى ناوبراو بۆ ناوه‌نده‌کانى پزیشکى ته‌نانه‌ت به خه‌رجى خانه‌واده‌که‌شی ده‌گرن. زه‌هرا جهببارى ٣٦ ساڵه، خێزاندار و مندالێکى هه‌یه و لهشش مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌زیندانى ئێوین له‌ژێر شکه‌نجه‌ى وه‌حشیانه‌ى هێزه جینایهتکارهکانى رژیم دابووه. ناوبراو بۆ ماوه‌ێکى زۆر له‌ژوورى تاکه‌که‌سى دا ر٠اگیراوه.