جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گه‌نده‌ڵى له‌نێو هێندیک له‌ پزیشکانى کوردستان

گه‌نده‌ڵى له‌نێو هێندیک له‌ پزیشکانى کوردستان

به‌ پێى راپۆرتى سایتى یه‌کیه‌تى خانه‌واده‌ى زیندانیانى کورد، هێندێک له‌ پزیشکان له‌شاره‌کانى جواروجۆرى کوردستان به‌ بێ گوێدانه‌ پێوه‌ره‌ قانوونیه‌کان و ئوسولى ئه‌خلاقى و سوێندى پزیشکى و ته‌نیا له‌پێناو پوول کۆکردنه‌وه‌، نه‌خۆشانى خۆیان تووشی خه‌رجى زۆر ده‌که‌ن. ئه‌و پزیشکانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شه‌ جیاجیاکانى وه‌ک تاقیگه‌، رادیولۆژى، سۆنۆگرافى و ده‌رمانخانه‌کان به‌ بێ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش پێویستى به‌و به‌شه‌ خزمه‌تگوازاریانه‌ بێ رێکه‌وتوون و ...

نه‌خۆشه‌کان ده‌نێرنه‌ ئه‌و شوێنانه‌، تا له‌راستى دا گیرفانیان به‌تاڵ بکرێت. به‌ پێى راپۆرتى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پووڵى ده‌ست که‌وتوو له‌نێوان پزیشکى ده‌رمان نووس و به‌رپرسی به‌شی دیاریکراودا، به‌ش ده‌کرێ. ئه‌و ر٠ه‌وشه‌ به‌ ر٠اده‌یێک ئاسایی بۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که‌ وه‌زعى ماڵیان باشتره‌ به‌مه‌به‌ستى وه‌پێشخستنى کات و وردبوون له‌عه‌مه‌لى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان و هتد...خۆیان پوولى زیاتر و ر٠شوه‌ ده‌ده‌ن به‌ دکتۆره‌کان. بێجگه‌ له‌ بێ ئه‌خلاقى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ پزیشکه‌ و قانون شکێنى، یه‌کێک له‌گرینگترین هۆکانى پێر٠انه‌گه‌یشتن به‌ سکالاى خه‌ڵک و نه‌بوونى چاودێرى به‌سه‌ر کارى دکتۆره‌کان، نه‌دانى پووڵى بیمه‌ى دابینکردنى کۆمه‌لایه‌تى نه‌خۆش به‌ پزیشکان له‌ لایه‌ن شوێنه‌ پێوه‌ندیداره‌کانى رژیمى ئاخوندیه‌. ده‌وڵه‌تى گه‌نده‌ڵ، نه‌بوونى چاودێرى، وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ و گرینگتر له‌هه‌موو کاڵبوونه‌وه‌ى پێوه‌ره‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگاى پزیشکانیشى گرتۆته‌وه‌.

14 سال و 7 ماه و 19 روز و 14 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

گه‌نده‌ڵى له‌نێو هێندیک له‌ پزیشکانى کوردستان

گه‌نده‌ڵى له‌نێو هێندیک له‌ پزیشکانى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن