راپۆرتده‌رانى بێ سنوور سه‌باره‌ت به بارودۆخى رۆژنامه‌وانان نیگه‌رانى دهردهبر٠ن
راپۆرتده‌رانى بێ سنوور نیگه‌رانى قووڵى خۆیان له‌هه‌ل و مه‌رجى گیرانى نائینسانى زیندانیانى سیاسی له‌ئێران راگه‌یاند. زۆربه‌ى رۆژنامه‌وانان و وێبلاگنووسانى زیندانى له‌دواى چه‌ند مانگ گیرانى سه‌ربه‌خۆ و ر٠اگرتنیان له ژووره تاکه‌که‌سیه‌کاندا له‌بارى روحى و جه‌سته‌ییه‌وه زۆر به سه‌ختى زیانیان دیتووه. ژیانى زۆرێک له‌رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌مه‌ترسی جیددى دایه.
محه‌ممه‌د سه‌دیقى که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکى گیراوى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان، عیمادالدینى باقى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى داکۆکى له مافى زیندانیان ، به‌درولسادات موفیدى رۆژنامه‌وان، مه‌هدى مه‌حموودیان نووسه‌رى راپۆرتى جینایه‌ته‌کانى گرتووخانه‌ى نایاسایی که‌هریزه‌ک ،نه‌خۆشن و پێویستى به په‌له‌یان به ده‌رمان هه‌یه. رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که خوازیارى ئازادى بی مه‌رجى ئه‌و که‌سانه بووه ، لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندی به به‌رپرسی گیان و سلامه‌تى ئه‌و رۆژنامه‌وانه نه‌خۆشانه ده‌زانن و داویان له رژیمى ئاخوندى کردووه بۆ رزگارى گیانى رۆژنامه‌وانانى نه‌خۆش به په‌له هه‌نگاو بنێن. جێگه‌ى باسه زۆرێک له‌زیندانیانى تر له زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌هه‌ل و مه‌رجێکى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی و روحى دان و پێویستى به په‌له‌یان به چاره‌سه‌رى پزیشکى هه‌یه، به‌لام ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌راست ئه‌و بارودۆخه بێ ده‌ربه‌ست و بێ مشوورن.