گیانى ١٧ که‌س له زیندانیانى سیاسى له مه‌ترسیدایه
زیندانیانى سیاسى کورد به ناوه‌کانى ئیحسان توپوز، موراد دیار، عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان، مسته‌فا عه‌لى ئه‌حمه‌د، بلال چیلی گه‌ر، نیهاد تونجه‌ر، عومه‌ر چاپراز، جمهور ئه‌زگوچ، یوسف ئه‌تساز له رێکه‌وتى یه‌کى خه‌رمانانه‌وه
بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌کانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ، ئه‌و که‌سانه له ٢٤ مین رۆژى مانگرتنه‌کانى خۆیاندا، به ناوى ووتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى زیندان گواسترانه‌وه بۆ زیندانى تاکه‌که‌سى.
زیندانه تاکه که‌سیه‌کانى زیندانى ناوه‌ندى ورمێ به هۆى ئه‌وه که له مێژه دروست کراوه نمى هه‌یه و سه‌رچاوه‌ى نه‌خۆشیه، ئه‌و که‌سانه که به زۆرى ئێرانى نین، که بێ به‌شن له پارێزه‌ر و دوورن له که‌س و کاریان، و جوێ له‌وه‌ى گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانیه تاکه که‌سیه‌کان، رێگه ناده‌ن ده‌نگیان به ر٠اى گشتى بگا و به به‌رده‌وام بوون له سه‌ر مانگرتن له خواردن که ئێستا زیاتر له ٤٠ رۆژ به سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان دا ده‌گوزه‌رێ، هه‌ل و مه‌رجیان زۆر خراپه و گیانیان له مه‌ترسیدایه.
سه‌هه‌ند عه‌لى محه‌ممه‌دى، به‌خشعه‌لى محه‌ممه‌دى، عیبادلا قاسم زاده، مه‌هدى قاسم زاده، یونس ئاقایان، ٥ زیندانى ئه‌هلى حه‌قن که زیاتر له ٥ ساڵه له زیندان دان و حوکمه‌کانیان ده‌به‌نه سه‌ر و به نار٠هزایهتى به‌وه‌ى که مافیان پێشێل کراوه و له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه بێ رێزیان پێ کراوه له رێکه‌وتى ٢٥ى خه‌رمانانه‌وه مانیان له خواردن گرتووه و هه‌ر له‌و رێکه‌وته‌وه نێردراونه‌ته‌وه زیندانه تاکه که‌سیه‌کان و ر٠اگرتنیان له زیندانى نماوى غه‌یره بێهداشتى هه‌ل و مه‌رجیانى مه‌ترسیدار کردوه.
خه‌لیل مسته‌فا ره‌جه‌ب زیندانى سیاسى زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز زیاتر له یه‌ک مانگه مانى له خواردن گرتووه و تووشى چه‌ندین نه‌خۆشیى جۆراوجۆر وه‌ک جمگه و کولیه ده‌ناڵێنێ و به هۆى به‌رده‌وام بوون له مانگرتن هه‌ل و مه‌رجى خراپ بووه.
ئه‌و زیندانیه که خه‌ڵکى وه‌لاتى سوریه‌یه به هۆى نه‌بوونى خانه‌واده‌که‌ى له ئێران و نه‌بوونى پارێزه‌ر، هیچ بایه‌خێکى پێنادرێ به هۆى به‌رده‌وامى له مانگرتن براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى سوپاى پاسدارانى شارى سه‌قز و له‌وێ له ژێر چاودێرى دایه.
هیدایه‌ت غه‌زاڵى خوێندکارى زیندانى که له سه‌ره‌تاى مانگى خه‌رمانان له زیندانى ئه‌وین ده‌ستى داوه‌ته مان گرتن و به هۆى به‌رده‌وامى له مانگرتنه‌که‌ى تووشى بێهێزى بووه و دواى چه‌ند جار بردنى بۆ ده‌رمانگاى زیندان ئاماده نه‌بوو ده‌رزى لێبدرێ مانگرتنه‌که‌ى بشکێنێ و له ئێستادا له هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر خراپ دایه و به‌و شێوه بروا گیانى ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.