جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌واڵنێره‌ گیراوه‌که‌ى ئێران، مه‌ئمورى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌

هه‌واڵنێره‌ گیراوه‌که‌ى ئێران، مه‌ئمورى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌

ده‌وڵه‌تى ئیتالیا له‌راپۆرتێک دا ده‌ڵی،٠Ž حه‌مید مه‌عسومى نه‌ژاد هه‌واڵنێرى واحیدى ناوه‌ندى هه‌واڵى رژیم له‌ رۆم مه‌ئمورێکى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمى ئاخوندیه‌. له‌نێوه‌راستى مانگى رابردوودا پولیسى ئیتالیا له‌ عه‌مه‌لیاتێک به‌ ناوى "ته‌ک تیر هاوێژ" ٧ که‌سى له‌پێوه‌ند به‌ قاچاخى چه‌ک و چۆڵ بۆ ئێران گرت که‌ ٢ که‌سیان ئێرانى بوو. یه‌کێک له‌و دو که‌سه‌ حه‌مید مه‌عسومى نه‌ژاده‌ که‌ سالیانێکه‌ له‌ژێر ناوى هه‌واڵنێرى رژیمى ئاخوندى له‌رۆم هه‌ڵده‌سوورێ.

لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندى له‌رۆژى یه‌که‌مه‌وه‌ ئیدعایان کرد که‌ ناوبراو ته‌نیا هه‌واڵنێرێکه‌، به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌ى ئیدعاى رژیم ده‌وڵه‌تى ئیتالیا له‌راپۆرتێک له‌ بلاوکراوه‌ى "پرۆ رێپۆبلیکا"دا رایگه‌یاند، کونترۆڵى ده‌نگه‌کان نیشان ده‌دات که‌ مه‌عسومى نه‌ژاد مه‌ئمورێکى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمى ئێرانه‌. لێکۆڵه‌رى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ رایگه‌یاند، مه‌عسومى نه‌ژاد له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ هاوکارانى خۆى به‌ناوى "ئه‌لکساندر بێن" که‌ تاجره‌ و له‌گه‌ڵ شیرکه‌تى بێرتا پێوه‌ندى هه‌بووه‌ له‌ رۆمانى شرکه‌تێکیان دامه‌زراندبوو. کارى ره‌سمى ئه‌و شیرکه‌ته‌ فرۆشتنى که‌ل و په‌لى موخابه‌راتیى بووه‌، به‌لام لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن که‌ ئه‌و شیرکه‌ته‌ ٢٠ ٠  دوربینى نیزامى ناردووه‌ بۆ ئێران که‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ى بوخارێست ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه‌. له‌راپۆرتى ده‌وڵه‌تى ئیتالیا دا هاتووه‌، یه‌کێک له‌ کارمه‌ندانى باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له‌ ئیتالیا داواى له‌ مه‌عسومى نه‌ژاد کردووه‌ که‌ له‌دژى نه‌یارانى رژیمى ئێران له‌و وه‌لاته‌ جاسوسی بکات.



14 سال و 7 ماه و 17 روز و 20 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

هه‌واڵنێره‌ گیراوه‌که‌ى ئێران، مه‌ئمورى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌

هه‌واڵنێره‌ گیراوه‌که‌ى ئێران، مه‌ئمورى پله‌به‌رزى ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن