بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له ڤانکوڤه‌ر
پێک هێنانی کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیهسیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی ئیران
و
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان
رۆژی یه‌کشه‌مه 28ی سپته‌مبه‌ر له‌سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی کامیونیتی کورده‌کانی ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا کۆبونه‌وه‌یه‌ک رێکخرا سه‌باره‌ت به پشتیوانیکردن له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی ئیران. کۆمه‌ڵه‌ی کامیونیتی کورده‌کانی ڤانکوڤه‌ری هه‌مو حیزب و ریکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستانی له ڤانکوڤه‌ر بانگهێشت کردبو
بو ئه‌م کۆبونه‌وه که حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران، یه‌کیه‌تی کۆمونیسته‌کان له عراق، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران و کورد تی.ڤی کانه‌دا به ده‌نگی بانگه‌وازه‌که‌وه هاتبون. له‌م کۆبونه‌وه‌دا بریارله سه‌ر کۆمه‌لێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به مانگرتنی زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له ئێران درا، له‌وانه پێکهێنانی کومیته‌یه‌ک بۆ پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه کانی ئیران، دانیشتن و چاوپێکه‌وتن له گه‌ل ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی کانه‌دا، ئاگادار کردنه‌وه‌ی میدیاکانی کانه‌دا، پێوه‌ندی له گه‌ل رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئیرانی له ڤانکوڤه‌ر و هه‌روه‌ها رێکخراوه اتحادیه مه‌ده‌نی و کریکاریه‌کانی کانهدائی بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی ئه‌وان، داواکردن له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بو لێکۆلینه‌وه له‌داخوازیه‌کانی زیندانیه مانگرتوه‌کان، ئاگادار کردنه‌وه و داوا کردن له رێکخراوی ماڤی مرۆڤ بو ناردنی هه‌یئه‌تێک بو چاوپێکه‌وتن و قسه له‌گه‌ل زیندانیه مانگرتوه‌کان، و هه‌روه‌ها رێکخستنی رێپێوانێک له رۆژی یه‌کشه‌مه 5ی ئۆکتۆبه‌ری 2008 له شاری ڤانکوڤه‌ر.
له کۆتائی کۆبونه‌وه‌که‌شدا هه‌ر کامه له لایه‌نه به‌شداربوه‌کان له په‌یامیکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا که له ته‌له‌ڤیزیۆنی کومه‌ڵه‌ی کامیونیتی کورد له ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا بلاو ده‌بێته‌وه وێرای پشتیوانی له‌م کۆبونه‌وه داوایان له کوردستانیانی دانیشتوی ڤانکوڤه‌ر و ده‌وروبه‌ر کرد که له رێپێوانه‌که‌ی رۆژی یه‌کشه‌مه 5ی ئۆکتۆبه‌ر به‌شداری چالاکانه بکه‌ن.
کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی ئیران
ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
28ی سپته‌مبه‌ری 2008-09-