خوێندکارێکى کورد ههر٠هشهى ئیعدامى لێده‌کرێ
جیهانگیر عهبدوڵلاهى خوێندکارى قۆناغى کارناسی به‌رزى زانسته سیاسیه‌کانى زانستگاى تاران له زیندانى ئێوین له‌ژێر فشار و شکه‌نجه‌ى قورسدایه بۆ قه‌بووڵ کردنى تاوانه داسهپێندراوهکانى. به پێى ئه‌و راپۆرته لێکۆڵه‌ره‌وانى په‌روه‌نده‌ى ئه‌و چالاکه خوێندکارییه چه‌ندین جار ههر٠هشهیان له‌ناوبراو کردووه که وه‌ک باقى زیندانیه کورده‌کان ئه‌ویش ئیعدام ده‌که‌ن.
به پێى راپۆرتى کومیته‌ى راپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ ئه‌و خوێندکاره زیندانیه ماوه‌ێکى زۆره له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه. له‌وماوه‌یه‌دا ناوبراو ناچار به‌دانیشتن له‌سه‌ر زه‌وى ده‌که‌ن که ئه‌و جۆره شکه‌نجه‌یه ناوبراوى تووشی کێشه‌ى ته‌ندروستى کردووه و چه‌ندین جار ر٠هوانهى بێهدارى زیندان کراوه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانى زیندان کۆمه‌ڵێک حه‌ب یان پێداوه که بۆته هۆى ئه‌وه ناوبراو تووشی بێ خه‌وى لهر٠ادهبهدهر بببێته‌وه. جێگه‌ى باسه ئه‌و خوێندکاره کورده سووننى مه‌زهه‌به و ده‌یان جار له‌لایه‌ن شکهنجهگهرانى زیندان سووکایه‌تى به بیروباوهر٠ى کراوه.