نرخى بێکارى ئێران ئه‌مسال ١٣.٢ له‌سه‌د به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ
یه‌که‌ى زانیاریه‌کانى ئێکۆنۆمیست رایگه‌یاند که نرخى بێکارى ئێران ئه‌مسال نزیک به ١٣.٢ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. به پێى راپۆرتى هه‌واڵنێرى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى ئیسنا، یه‌که‌ى زانیارییه ئابوورییه‌کانى ئێکۆنۆمیست له راپۆرتى مانگى فێوریهى ٢٠ ١٠ ى خۆى هێزى کارى ئێرانى له‌ساڵى رابردوو به ٢٥ میلیون که‌س و نرخى بێکارى به ١٢,٩ له‌سه‌د راگه‌یاند و پێش بینى کرد که ئه‌و پێوه‌رانه ئه‌مساڵ ...
به ریز ٢٥ میلیون و ٧٠ ٠ هه‌زار که‌س و ١٣,٢ له‌سه‌د ده‌بێت. چاوه‌روان ده‌کرێ له ماوه‌ى ٢ ساڵى داهاتوو هێزى کارى ئێران به ریز به ٢٦ میلیون و ٤٠ ٠ هه‌زار که‌س و ٢٧ میلیون که‌س بگات که ئه‌و پێوه‌ره بۆ نرخى بیکارى به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٤,١ و ١٥ له‌سه‌ده. له‌ساڵى ١٣٩٣ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که کاریان ده‌بێت ده‌گاته ٢٧ میلیون و ٧٠ ٠ هه‌زار که‌س که ئه‌و ر٠ادهیه بۆ ساڵى ١٣٩٣ بۆ ٢٨ میلیون و ٤٠ ٠ هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده کراوه. له‌هه‌مان کاتدا نرخى بێکارى له‌ساڵى ١٣٩٣ بۆ ١٥ له‌سه‌د پێش بینى کراوه.