گه‌لاڵه‌ى دژه خه‌ڵکى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان هۆیێکى دیکه بۆ تێ٠Žکگیرانى باڵه‌کانى رژیم
گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو بۆته بابه‌تێک بۆ تێکگیرانى باڵه‌کانى رژیمى ئاخوندى له مه‌جلیس. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که له‌ئه‌گه‌رى په‌سه‌ند کردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه زیانێکى زۆر به ئابوورى ئێران و خه‌ڵکى هه‌ژار ده‌گات، به‌و حاڵه‌ش باڵى پاوانحواز له‌سه‌ر په‌سند کردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه که پێشنیارى خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیه پێداگرى ده‌که‌ن.
محه‌ممه‌دى، ئه‌ندامى کومیسیۆنى کشت و کاڵى مه‌جلیس ئیشاره‌ى به ئاکامى په‌سه‌ند کردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه کرد و گووتى: به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان له‌سه‌ر داواى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد یانى په‌سه‌ند کردنى ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن و به‌و شێوه‌یه وه‌لات له‌گه‌ڵ کێشه‌ى ئابوورى زۆر قووڵ به‌ره‌وروو ده‌کات. هاتنه ناوى کتوپر٠ى ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له ساڵێک دا بۆ ئابوورى نه‌خۆشی ئێران کێشه خوڵقێن ده‌بێت. ئه‌و شۆکه ئابوورییانه جێگه‌ى نیگه‌رانین.
مسباحى موقه‌ده‌م، ئه‌ندامێکى تر‌ى مه‌جلیس خوازیارى چاودێرى زیاتر له‌سه‌ر کار و چالاکى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بوو. ناوبراو زیادى کرد که نابێ له‌بیرمان بچێ که ئه‌و گه‌لاڵه‌یه دوو لایه‌نى هه‌یه، لایه‌نێکى به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخه و ئه‌وه‌ى تریان دانى یارانه‌کانه. ئه‌گه‌ر نرخه‌کان ٢ به‌رانبه‌ر به‌ره‌وسه‌ر بچن، ئه‌و فشاره‌ى که دێته سه‌ر خه‌ڵک قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه و ناره‌زایه‌تیێکى گشتى به‌دواوه ده‌بێت. جێگه‌ى باسه هه‌واڵده‌رى سپاى پاسدارانیش له‌به‌رانبه‌ر دا گه‌نده‌ڵکارییه‌کانى مه‌جلیسى له‌قاودا و نووسی: نوێنه‌رانى مه‌جلیس بووجه‌ى ئاوه‌دانیان له‌ساڵى ٨٩، ١٧,٢ له‌سه‌د که‌م کردۆته‌وه. هه‌واڵده‌رى فارس له‌درێژه دانووسی، جێگه‌ى داخه که نوێنه‌رانى مه‌جلیس به بێ سه‌رنج دانه روانگه کارناسیه‌کانى ده‌وڵه‌ت، گه‌لاڵه‌ى وه‌ک که‌م کردنه‌وه‌ى ته‌عره‌فه‌ى هێنانه‌ژووره‌وه‌ى ماشین په‌سند ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت رێبه‌ریش پێیناخۆش بوو.