جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌گه‌ڵ مه‌حکومیه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، رژیم پێداگره‌ له‌سه‌ر ئێعدام کردنى مێرمندالان

له‌گه‌ڵ مه‌حکومیه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، رژیم پێداگره‌ له‌سه‌ر ئێعدام کردنى مێرمندالان

ده‌سه‌لاتى سیکتاریسمى ئاخوندى به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى حه‌ره‌که‌تى ئازادیخوازى، ئێعدام و سزا غه‌یره‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانى په‌ره‌پێداوه‌ و بۆ کپ کردنه‌وه‌ى ده‌نگى دلێر و حه‌ق بێژانه‌ى جه‌ماوه‌رى رۆشنبیر و ماف ویست و ئازادیخواز سنوورى نه‌هێشتۆته‌وه‌.

ئێران که‌ وه‌لاتێکى هه‌مه‌ر٠ه‌نگ و فره‌ چه‌شنه‌ به‌ ئاقارى یه‌ک هێڵ و نیشان داده‌بردرا و ئاخوندانى ده‌سه‌لات ویست و خودکامه‌ ده‌یانهه‌وا هه‌موو خه‌ڵکى ئه‌و وه‌لاته‌ وه‌ک وان بیر بکاته‌وه‌. هه‌ر بیرێکى جیاواز له‌ بیرى ئاخوند و رژیمیه‌کان ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى دژبه‌ریى نیزامى موتڵه‌ق گه‌راو هه‌ر ده‌ربر٠ینێکى ئازادیخوازى و ماف ویستیانه‌ به‌ تێکدانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى دێته‌ ئه‌ژمار. به‌و پێیه‌ هه‌ر نار٠ه‌زایه‌تێکى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسى و هتد... هێڵى سوره‌ و به‌پێچه‌وانه‌ى بیرو مه‌یلى سه‌رانى رژیمه‌، هه‌ربۆیه‌ ئیجازه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن هه‌وسارى چه‌قۆکێش و به‌رگه‌راجى به‌سیج و سوپا و باقى دامه‌زراوه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى بۆ گیانى خه‌ڵکى ئازادیخواز شل بکه‌ن و به‌جۆره‌ها شێوه‌ى در٠ندانه‌ له‌ناویان به‌رن. منداڵ و مێرمنداڵ و لاوان، قوربانیانى سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌کانى رژیمن و له‌ هه‌موو لاێیکه‌وه‌ تووشى دار٠مان و له‌ناوچوون بوون. با ئه‌وه‌ى گه‌لاڵه‌ى رۆشنبیرى و به‌رنامه‌ى تایبه‌تیان هه‌با، له‌کاتى ئه‌نجام دانى هه‌ر تاوانێک، با لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بارى سایکۆلۆژى و له‌ش ساغى ئه‌و چینانه‌ له‌گه‌ڵ قورسترین سزا به‌ره‌ور٠وو ده‌بن. له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى رژیمدا ده‌یان منداڵى خوار ١٨ ساڵ ئیعدام کراون و هه‌زارانى دیکه‌ش بۆ درێژماوه‌ زیندانى کراوون. چاڵه‌ ره‌شه‌کانى رژیم ئاخندراوه‌ له‌ منداڵ و لاوان و ئێستا ١٣٠  منداڵ چاوه‌ر٠ێى په‌تى سێداره‌ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ رێکخراوه‌ جیهانیه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، هه‌نگاوه‌ دژه‌ مرۆڤانه‌کانى رژیم له‌و پێوه‌ندیه‌دا مه‌حکوم ده‌که‌ن و به‌توندى داواى لێ ده‌که‌ن ئێعدامه‌کان به‌تایبه‌ت له‌سێداره‌دانى منداڵ و مێرمندالان رابگرا و چیتر به‌و حوکمه‌ درێژه‌ نه‌دات. له‌ سه‌روده‌مى له‌سێداره‌دانى چه‌ند مێرمنداڵ و تێکۆشه‌رى سیاسى، چه‌ند سازمانى نێوده‌وڵه‌تى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ به‌ بلاوکردنه‌وه‌ى بانگه‌وازێک، له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دان که‌ به‌ توندى داوا له‌ سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بکه‌ن که‌ له‌ هێندێک وه‌لات له‌داردانى لاوانى خوار ١٨ ساڵ ئێستاش درێژه‌ى هه‌یه‌ و ده‌با ئه‌و سازمانه‌ تا بکۆشا پێشى پا بگرا. بانگه‌وازى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راگرتنى ئێعدامى مێرمندالان، بیرى چاودێرى مافى مرۆڤه‌، به‌لام باقى سازمانه‌کانى مافى مرۆڤ یه‌ک له‌وان سازمانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى، که‌مپه‌ینى نێوده‌وڵه‌تى مافى مرۆڤ له‌ ئێران، فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى کۆمه‌ڵه‌کانى مافى مرۆڤ و سازمانى جیهانى موباره‌زه‌ له‌گه‌ڵ شکه‌نجه‌، پشتیوانیان لێ کردوه‌. ئامانج له‌و بانگه‌وازه‌ کۆکردنه‌وه‌ى واژوه‌ بۆ راگرتنى له‌داردانى مێرمندالان و ناردنى بۆ سازمانى نه‌ته‌وه‌کانه‌ تا کۆمه‌ڵه‌ى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌کان فشار بهێنا بۆ ئه‌و رژیمانه‌ى که‌ منداڵ له‌دار ده‌ده‌ن و هه‌وڵ بدا به‌رى پا بگرا. له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌: ته‌واوى وه‌لاتان به‌ڵێنیه‌کانى نێوده‌وڵه‌تیان واژو کردوه‌ و به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ ده‌با مندالانێک که‌ له‌خوار ١٨ ساڵ توشى تاوان ئه‌بن، ئێعدام نه‌کرێن. زۆربه‌ى وه‌لاتانى جیهان ئێعدام کردنى مندالانى خوار ١٨ ساڵیان راگرتوه‌ و له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٥ ى میلادیه‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا ٥ وه‌لات ناسێندراون که‌ ئێستایش مێرمندالان ئێعدام ده‌که‌ن، رژیمى ئاخوندى ئێران له‌ سه‌روى ئه‌و ٥ وه‌لاته‌وه‌یه‌. به‌پێى راپۆرتى سازمانى چاودێرى مافى مرۆڤ له‌ رێکه‌وتى ١٢ى به‌فرانبارى ساڵى ١٣٨٣وه‌ تا ١٢ى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٧ به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٣٢ مێرمنداڵ له‌و ٥ وه‌لاته‌ ئێعدام کراوون. له‌ ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى (٢٦نه‌فه‌ر) عه‌ره‌بستانى سعودى (٢نه‌فه‌ر) سودان (٢نه‌فه‌ر)، پاکستان ( یه‌ک نه‌فه‌ر) و یه‌مه‌ن ( یه‌ک نه‌فه‌ر). ئێستا زیاتر له‌ ١٠ ٠  منداڵ چاوه‌ر٠ێى به‌ر٠ێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامه‌که‌یانن. ئه‌و ژماره‌، ئامارێکى ره‌سمیه‌، به‌پێى ناره‌سمیه‌کان زۆرزیاتر له‌و ژماره‌ چاوه‌ر٠ێى مه‌رگن. له‌ پێوه‌ند به‌ ئێعدام کردنى منداڵ و مێرمندالان له‌ وه‌لاتان به‌تایبه‌ت له‌ ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان، شوراى مافى مرۆڤى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌توندى ره‌خنه‌ى له‌ رژیمى ئێران گرتوه‌. گوته‌بێژێکى کومیساریاى به‌رزى شوراى مافى مرۆڤ له‌ ژنێڤ، ئێعدام کردنى دوو مێرمنداڵى له‌ ئێران به‌ پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌و وه‌لاته‌ زانى.مانگى خه‌رمانانى رابردوو نیزامى دادوه‌رى رژیمى ئاخوندى دوو مێرمنداڵى به‌ ناوه‌کانى ره‌زا حیجازى و بێهنام زارع ئێعدام کرد. بێهنام زارع و ره‌زا حیجازى له‌ ته‌مه‌نى ١٥ و ١٦ ساڵیدا که‌سێکیان کوشتبوو. بێهنام له‌کاتى له‌داردانى ١٩ ساڵه‌ و ره‌زاش ٢٠  ساڵه‌ بوو. حوکمى ئێعدامى ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌ با ئاگادار کردنه‌وه‌ى وه‌کیل و بنه‌ماڵه‌که‌ى به‌ر٠ێوه‌ چوو. گوته‌بێژى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان گوتى: ئێعدام کردنى ئه‌ودوو مێرمنداڵه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى کۆنوانسیۆنى مافى مندالانه‌ که‌ رژیمى ئێران واژووى کردوه‌. حوکمى ئێعدام و هه‌تا هه‌تایى نابا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ربچا که‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار ١٨ ساڵه‌. قه‌رارى ١٦ ى راگه‌ێندراوى جیهانى مافى مرۆڤ پێداگرى ده‌کات که‌ سزاى مردن نابا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌خوار ١٨ ساڵ تووشى تاوان ده‌بن، ده‌ربچا. به‌پێى راپۆرتى سازمانه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، رژیمى ئاخوندى له‌لایه‌نى راده‌ى ئێعدام، له‌دواى چین له‌ پله‌ى دووهه‌مدایه‌. هاوکات رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى یه‌ک له‌و سێ رژیمه‌یه‌ که‌ مندالانى ژێر ١٨ ساڵ ئێعدام ده‌کات. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵى میلادیه‌وه‌ تا ئێستا ٦ مێرمنداڵ له‌ ئێران ئێعدام کراوون. له‌ مانگه‌کانى رابردوودا یه‌کیه‌تى ئوروپا و سازمانه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى مافى مرۆڤ وه‌کو لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى و چاودێرى مافى مرۆڤ، داوایان له‌ نیزامى به‌ناو دادوه‌رى رژیمى ئاخوندى کردوه‌ که‌ ئێعدام کردنى مێرمندالان رابگرا. پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ ده‌ڵێن: کوشتنى مێرمندالان نه‌ به‌ر٠ێوه‌بردنى عه‌داڵه‌ته‌ و نه‌ دابین کردنى ئاسایشه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاى ئێران. یه‌کیه‌تى ئوروپاش هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ باقى رێکخراوه‌کانى دیکه‌ و بۆ پاڵپشتى کردن له‌ ده‌نگى نا بۆ ئێعدام، نار٠ه‌زایه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر ئێعدامى ٧ نه‌فه‌ر له‌ ئێران ده‌ربر٠ى. ئه‌و ٧ نه‌فه‌ره‌ش له‌کاتى توش بون به‌ تاوان ته‌مه‌نیان له‌خوار ١٨ ساڵ بووه‌. سه‌رۆکى ده‌وره‌یى یه‌کیه‌تى ئوروپا رۆژى هه‌ینى ٢٥ ژانویه‌ له‌ بروکسیل گوتى: ئێعدامى ئه‌و که‌سانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى رێکه‌وتنه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌ که‌ رژیمى ئاخوندى واژوى کردوه‌. یه‌کیه‌تى ئوروپا هه‌روه‌ها داواى له‌ رژیمى ئاخوندى کرد که‌ سزاى ئێعدام به‌تایبه‌ت بۆ مێرمندالان هه‌ڵبگرا. له‌ راگه‌ێندراوى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپا ره‌خنه‌ى توند له‌ رژیم گیراوه‌ که‌ له‌ رێگه‌ى به‌رده‌بارانه‌وه‌ مرۆڤه‌کان له‌ناو ده‌بات. له‌ ماوه‌ى رابردوودا دوو که‌س له‌ شیراز له‌رێگه‌ى به‌ردانه‌وه‌یان له‌ به‌رزیه‌وه‌، حوکمى مه‌رگیان به‌ر٠ێوه‌ بردن. له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگدا ئه‌مه‌ دووهه‌م جاره‌ که‌ یه‌کیه‌تى ئوروپا له‌ به‌رانبه‌ر ئێعدامه‌کان له‌ ئێران ره‌خنه‌ له‌ رژیمى ئاخوندى ده‌گرا. له‌ مانگى ئۆکتۆبرى رابردوودا، سه‌رۆکى پارلمانى ئوروپا داواى له‌ رژیم کرد خۆى له‌ ئێعدام کردنى منداڵ و مێرمندالان بپارێزا. ئێعدام کردنى مه‌کوان مه‌ولود زاده‌ى ٢١ ساڵ خه‌ڵکى مه‌ریوان، نوێترین حوکمى ئێعدامه‌ که‌ رژیم به‌ر٠ێوه‌ى برد. مه‌کوان به‌ تاوانى ده‌ستدرێژى بۆسه‌ر کچێکى مێرمنداڵ له‌کاتێکدا که‌ ١٣ ساڵه‌ بوو به‌ ئیعدام مه‌حکوم کرا. ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ گومانیان لێ هه‌بوو شایه‌دیان له‌دژ دا بوو به‌لام له‌دوایدا قسه‌کانى خۆیان خوارده‌وه‌. سزاى ئێعدام له‌ ئێران رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ده‌با. مێرمنداڵ و لاوان و ته‌نانه‌ت که‌سانى به‌سالا چوو له‌سه‌ر تاوان گه‌لێک که‌ شیاوى ئێعدام نیه‌، ده‌با بچنه‌ پاى دارو له‌ناو بچن. رژیمى ئاخوندى له‌ په‌ره‌پا دانى حوکمى ئێعدام و به‌ر٠ێوه‌بردنى، ده‌یهه‌وا دوو ئامانج بپێکا، یه‌که‌م خه‌ڵکى ئازادیخواز و ماف ویست چاوترسێن بکات و دوایش کۆتایى به‌ نه‌یارانى بێنا. ئاخوندانى جینایه‌تکار نه‌ک نه‌یانتوانیوه‌ به‌و کارانه‌یان نار٠ه‌زایه‌تى خه‌ڵک بوه‌ستێنن و حه‌ره‌که‌تى ئازادیخوازى له‌کار بخه‌ن و خه‌ڵک چاوترسێن بکه‌ن، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ لافاوى رق و تور٠ه‌یى پیرۆزى نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکان و پێک هاته‌کانی ئێران به‌ره‌ور٠وو بووه‌ و هه‌موو رۆژێک له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌ک یان رێکخراوێک مه‌حکوم ده‌کرا.

16 سال و 1 ماه و 18 روز و 20 ساعت و 18 دقیقه پیش از این

له‌گه‌ڵ مه‌حکومیه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، رژیم پێداگره‌ له‌سه‌ر ئێعدام کردنى مێرمندالان

له‌گه‌ڵ مه‌حکومیه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، رژیم پێداگره‌ له‌سه‌ر ئێعدام کردنى مێرمندالان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن