به‌رێوه‌چوونى کۆبوونه‌وه‌ى دادگایی چالاکانى کرێکارى شنۆ
به پێى هه‌واڵى کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان به دروست کردنى سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان، ده‌زگاى قهزاییهى رژیم رۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٥ى خاکه‌لێوه کۆبوونه‌وه‌ى دادگایی چالاکانى کرێکارى شارى شنۆى له‌دادگاى ئه‌و شاره به‌رێوه‌برد. ده‌زگاى قهزاییهى رژیم چالاکانى کرێکارى"فه‌تاحى سلێمانى، ره‌حمان ته‌نها، حسێن پیرۆتى ...
عه‌بباس هاشم پوور، سه‌مه‌د ئه‌حمه‌دپوور، ره‌حمان ئیبراهیم نه‌ژاد و عیسا ئیبراهیم نه‌ژاد" ى به تاوانى ئه‌ندامه‌تى له کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان به دروستى کرنى ته‌شکوله کرێکارییه‌کان موحاکهممه کردووه. نێوبراوان له رێکه‌وتى ٨ ر٠هشهممهى ١٣٨٨ له‌لایه‌ن مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى شنۆ گیران و دواى ١٢ رۆژ زیندان هه‌ر کامه‌یان به زه‌مانه‌تى ١٠ میلیۆن تمه‌نى له زیندان ئازاد کران.