موجاهیدنى خهلقى ئێران ده‌ڵێ ته‌قینه‌وه مهرگهێنهرهکهى به‌غدا کارى رژیمى ئێرانه
رۆژى پێنج شه‌ممه ١٥ى خاکه‌لێوه له‌به‌غدا تهقینهوهێکى به‌هێز رووى دا که ژماره‌یێکى به‌رچاو کوژراو و بریندارى لێبۆوه. سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له راگه‌یه‌ندراوێک دا ده‌ڵێ، ئه‌و ته‌قینه‌وانه به‌شێکه له گه‌لاڵه‌ى رژیمى ئاخونده‌کان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى سه‌رنه‌که‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق. له‌و راگه‌یه‌ندراوه دا هاتووه...
ئه‌و گه‌لاڵه‌یه به‌رنامه‌دارێژراو بووه و له‌لایه‌ن خودى خامنه‌یی و شوراى به‌رزى ئه‌منیه‌تى رژیمه‌وه دراوه به هێزى ترۆریستى قودس و وه‌زاره‌تى ئیتلاعات. دهبیرخانهى شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت ده‌ڵێ، به پێى به‌ڵگه و زانیارى باوهر٠پێکراو له‌ناوخۆى سپاى پاسداران و هێزى ترۆریستى قودس، رژیمى ئێران به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له به‌غدا بووه. به‌لام ده‌وڵه‌تى نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ر٠هوڵى رژیمى ئاخوندى لهورووداوه دا په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن و بیروارى گشتى لهسهرچاوهى ترۆریسم و نائه‌منى به‌لارێدا ده‌به‌ن.