رژیمى ئێران به هۆى پشتیوانى له‌ترۆریزم به دانى جه‌ریمه‌ى ١ میلیارد و ٣٠ ٠ میلیۆن دولارى مه‌حکووم کرا
دادگاى فدراڵى ئه‌مریکا رژیمى ئێرانى به دانى ١ میلیارد و ٣٠ ٠ میلیۆن دولار جه‌ریمه مه‌حکووم کرد. ئه‌و بر٠ه پاره‌یه به خانه‌واده‌ى قوربانیانى ئه‌و کرده‌وه ترۆریستیه‌ى رژیمى ئاخوندى و به‌کرێگیراوانى له‌به‌یروت له‌ساڵى ١٩٨٣ ده‌درێت. له‌و کرده‌وه ترۆریستیه‌دا، ٢٤٢ که‌س له سه‌ربازانى هێزى ده‌ریایی ئه‌مریکا کوژران.
ئه‌وحوکمه‌ى دادگاى فدراڵى ئه‌مریکا، دووهه‌مین حوکمى گه‌وره‌یه دژى رژیمى ئاخوندى به هۆى ده‌ست تێدابوون له کرده‌وه ترۆریستیه‌کان. له ساڵى ٢٠ ٠ ٧، ژماره‌یێک له قوربانیانى ترۆریسمى رژیمى ئاخوندى به پێى حوکمى دادگاى فدراڵى ئه‌مریکا بر٠ه پووڵى ٢ میلیارد و ٦٠ ٠ میلیۆن دولاریان وه‌رگرت.
ته‌له‌ویزیۆنى ABC له‌زمان سه‌رۆکى دادگاى رویس لامبێرت گووتى: دادگاکانى ئه‌مریکا ده‌یانهه‌وێت ئه‌و په‌یامه به هێزه به رژیمى ئێران بده‌ن که هیچ لێخۆشبوونێکیان لهر٠است کرده‌وه‌ى ترۆریستى ئه‌و رژیمه نییه. قازى لامبێرت بر٠ى ئه‌و جه‌ریمانه‌ى که رژیمى ئێران ده‌بێ بیاندا، به ٦ میلیارد دولار مه‌زه‌نده کرد. ناوبراو داواى له‌باراک ئۆباما کرد بۆ وه‌رگرتنى جه‌ریمه‌کان له‌رژیمى ئاخوندى رێگه‌یێک بدۆزێته‌وه. ژماره‌یێک له وه‌کیله‌کان خوازیارى وه‌رگرتنى پووڵ له حیسابه‌کانى رژیمى ئێران له‌ئه‌مریکا بوونه.