پشتیوانى ناوه‌نده پارێزوانه‌کان له بارودۆخى ناله‌بارى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌ئێران
کو٠Žمیته‌ى پشتیوانى له رۆژنامه‌وانان له نیۆیۆرک رۆژى سێ شه‌ممه له‌راپۆرتى مانگانه‌ى خۆى رایگه‌یاند: زۆربه‌ى رۆژنامه‌وانانى ئێرانى له زیندانه‌کانى رژیم له ژێر فشار و بارودۆخێکى ناله‌بارى جه‌سته‌یی و روحى دان. ئه‌وسازمانه به پێى ره‌واڵى ئاسایی له مانگى دیسامبرى هه‌موو ساڵێکدا راپۆرتێکى تێر و ته‌سه‌ل له‌بارودۆخى رۆژنامه‌وانانى جیهان بلاوده‌کاته‌وه، به‌لام رایگه‌یاند به هۆى سه‌رکووتى رژیمى ئاخوندى دژى خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌وانان هه‌موو مانگێک راپۆرتێک له‌بارودۆخى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌ئێران پێش که‌ش ده‌کات.
ئه‌و کومیته ناحکوومیه پارێزه‌رى مافى رۆژنامه‌وانانه و به پێى دوایین لێکۆڵینه‌وه‌کانى خۆى ده‌ڵێ، زۆربه‌ى رۆژنامه‌وانانى ئێرانى له‌ژێر فشارى قورس و شکه‌نجه‌ى جه‌سته‌یی و روحى به‌مه‌به‌ستى دان پێدانان به جینایه‌تى نه‌کردوو دان، جینایه‌تێک که حوکمه‌که‌ى ده‌توانێ ئیعدام بێ. به پێى دوایین سه‌رژمێرییه‌کانى کومیته‌ى پشتیوانى له رۆژنامه‌وانان هه‌تا حه‌وتوى رابردوو لانى که‌م ٣٥ رۆژنامه‌وان له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى دان و ١٨ رۆژنامه‌وانیش به بۆنه‌ى نه‌ورۆز له موره‌خه‌سی کورت ماوه‌دان. وئێل سایمون به‌رێوه‌به‌رى کومیته‌ى پشتیوانى له رۆژنامه‌وانان به ئیشاره به بارودۆخى ناله‌بارى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له ئێران ده‌ڵێ، خه‌ڵک له سه‌رانسه‌رى جیهان رژیمى ئاخوندى به به‌رپرسیار ده‌زانن له‌حاند گیانى رۆژنامه‌وانانێک که ته‌نیا به هۆى به جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌که‌یان له‌زیندان راگیراون. پێشووتر کومیته‌ى پشتیوانى له‌رۆژنامه‌وانان که له‌نیۆیۆرک جێگره له نێوه‌راسته‌کانى مانگى ر٠هشهممهدا گووتبووى ، رژیمى ئاخوندى به ٥٢ رۆژنامه‌وانى زیندانى، گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانانه له جیهان دا. رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنووریش له راگه‌یه‌ندراوێکدا گووتبووى، دوا به‌دواى ده‌ستپێکردنى نار٠هزایهتیهکان به ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ٢٢ى جۆزه‌ردان له ئێران زیاتر له ١٠ ٠ رۆژنامه‌وان گیران و زیاتر له ٥٠ رۆژنامه‌وانیش ئێرانیان به ناچارى به جێهێشت.