له بیره‌وه‌رى ٢٢ هه‌مین ساڵه‌ى شه‌هاده‌تى فه‌رمانده و شه‌هیدى سه‌رکرده کاک سید عبدالکریم حسینى
له‌بیرمه ئه‌وکاته‌ى قه‌تاره‌ى پێشمه‌رگه له دامێنى چیاکانى نیشتمانى ره‌نگینم له پا ده‌شت و لێره‌واره‌کاندا، له شار و گوند، له هه‌ر کوێ ییک، پێگه‌ى دژمنى لێ بوو، به بالا‌و هیمه‌تى مه‌ردانه‌یان، بهباوهر٠ى به‌هێزیان، به هه‌ڵمه‌تیان، سامیان به‌سه‌ر خائینان و نیشتمان فرۆشان دادهر٠شت و دژمنیان له‌به‌ر ده‌له‌رزى.
ئه‌و کاتانه تۆى سه‌رکرده و فه‌رمانده که دژمن له‌ناوت، له کردارت، له هه‌ڵمه‌تت ده‌له‌رزى و پێشمه‌رگه‌کان به وجودى تۆ له مه‌یدانى نه‌به‌رد دا، وره‌یان زیاتر و به‌هێزتر ده‌بوو. هاونیشتمانى دڵسۆز به دیدارت دڵخۆش ده‌بوون. ئه‌وانه‌ى یادى فه‌رمانده‌ییه که‌م وێنه‌کانت، یادى دیفاع و پارێزگارى له شۆر٠شى ره‌واو سازمانى خه‌بات له سه‌رده‌مه حه‌سته‌م و ناسکه‌کانى ساڵه‌کانى ١٣٦٠ به‌دواوه‌یان له‌بیره ده‌زانن ده‌ور و کاریگه‌ریى که‌م وێنه‌ت له پارێزگارى و راگرتنى سازمانى خه‌بات و جولانه‌وه‌ى ماف خوازى گه‌لى به‌ش خوراوى کورد چه‌نده بوو. له هه‌ر ناوچه‌ێیک سازمانى خه‌بات تووشى کێشه‌و ته‌نگژه بوایه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسێکى سازمان و بنکه‌ێیکى سازمان بکه‌وتایه‌ته به‌ر په‌لامار، پشت و په‌نایان تۆ بووى، هیوایان تۆ بوو رزگاریان بکه‌ى له هه‌ل و مه‌رجى حه‌سته‌م. براى به بالا کورت و به‌هیمه‌ت و مه‌ردانه‌گى به‌رز و گه‌وره و قاره‌مانم، ناوى تۆ، یادى تۆ، به قاره‌مانیه که‌م وێنه‌کانت، به فه‌رمانده‌ییه‌کان، به زه‌ربه‌ت دان له دژمن و له‌ناوچوونى ستوونه‌کانى پاسداره‌کان و له‌ناوبردنى پایگا و بنکه‌کانیان ده‌کریته‌وه، یادى تۆ له‌گه‌ڵ پاکى و سه‌داقه‌ت و راستى له‌رێگه‌ى کوردایه‌تى و ئازادی‌دا، خه‌بات و کۆڵنه‌دان له‌به‌رانبه‌ر رژیمى سهرهر٠ۆى ئاخوندی‌دا، ده‌کرێته‌وه. له‌بیرمه که پاسداره‌کان و به‌رپرسه‌کانیان ده‌یان گوت له‌ناوبردنى (عبدالکریم) مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیمانه، له‌بیرمه دوژمنانى سوێند خۆرى سازمان، ئه‌وانه‌ى خه‌ونیان به له‌ناوبردنى سازمانى خه‌باته‌وه ده‌دى، هیوایان ئه‌وه بوو تۆ له مه‌یداندا نه‌مێنى، به‌لام ئه‌گه‌رچى سازمانى خه‌بات و شۆر٠شى گه‌لى به‌ش خوراوى کورد، تۆى سه‌رکرده و فه‌رمانده‌ى که‌م وێنه‌ى له مه‌یدانى نه‌به‌ردی دا لێ شه‌هید کرا، به‌لام خه‌ونه‌کانیان نه‌هاته دى. ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستى تۆ و رێبه‌ر و فه‌رمانده‌کانى دیکه بارهێنران، ئهمر٠ۆ زیاتر له هه‌رده‌مێکى دیکه له مقاومه‌ت و فیداکارى له‌رێگه‌ى ئازادى نیشتمان و روبهر٠وو بوونه‌وه‌ى سپاى داگیرکه‌ر له مه‌یداندان و له به‌ره‌وپێش بردنى سازمانى خه‌بات نمونه‌ى له‌خۆ بووردویى و لێهاتوویین. با گومان رۆحى سه‌رکرده و فه‌رمانده‌ى لێهاتوو کاک عبدالکریم به بوونى سازمانى خه‌بات له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ى که ئێستا له پێش که‌وتن دایه شاد ده‌با. هه‌زاران سلاو له رۆحى پاکى شه‌هید کاک سید عبدالکریم حسینى، فه‌رمانده و سه‌رکرده‌ى لێهاتووى سازمانى خه‌بات و گه‌لى کورد‌و شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات، به‌رز و بهر٠ێز با.
سیامه‌ند
خه‌رمانانى ١٣٨٥