دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رزو به‌رێزبێ یادى شه‌هیدانى خاکه‌ لێوه‌

به‌رزو به‌رێزبێ یادى شه‌هیدانى خاکه‌ لێوه‌

تا نه‌ته‌وه‌ى کورد، رۆڵه‌ى تێکۆشه‌ر و قاره‌مانى هه‌بێ، مامۆستاى ووشیار و له‌ماڵ وگیان بوردووى هه‌بێ، هیچ کات دژمنان ناتوانن به‌مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانیان که‌ له‌ناوبردنى گه‌لى کورده‌، بگه‌ن.
ده‌مێک ساڵه‌ نیشتمانى غه‌درلێکراومان و گه‌لى سته‌مدیده‌ى کورد تاڵى سته‌م و داگیرکارى ده‌چێژن. سته‌مگه‌ران به‌بێ هۆ و بێ ئه‌وه‌ى هیچ یاسایێک رێگه‌ى پێ دابن و هیچ کوردیک ده‌عوه‌تنامه‌ى بۆ ناردبن، به‌ کوردستان وه‌ربوون و چه‌نده‌یان تاقه‌ت و توانا بوو بێ سته‌میان کردوه‌ و لاوانیان زندانى و ئێعدام کردوه‌.

خومه‌ینى و هاوکارانى له‌ پێش به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى حوکم و ده‌سه‌لات، به‌ڵێنى زۆریان به‌گه‌لانى ئێران و به‌گه‌لى کورد دابوو، که‌ ماف و ئازادییه‌کان دابین ده‌که‌ن و ئێران ده‌بێته‌ به‌هه‌شتى سه‌ر رووى زه‌وى، به‌لام له‌ دواى چه‌ند مانگ له‌ گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌لات ده‌ستیان دایه‌ سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى له‌به‌رانبه‌ر گه‌لانى ئێران و گه‌لى کورد دا.
زۆرى پێ نه‌چوو له‌ وه‌لامى داواى ماف خوازانه‌ى ره‌واى گه‌لى کورد، ئاور و ئاسنیان به‌سه‌ر کوردستاندا باراند و به‌ فه‌رمانى جیهادى خومینى هه‌زاران پاسدارى چه‌قۆکێش روویان له‌ کوردستان کرد و ئه‌وه‌ى جینایه‌ت و در٠ه‌نده‌ییه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هاونیشمانانى کورد به‌ بێ جیاوازى به‌رێوه‌یان برد. بۆ گه‌لى کورد هیچ رێگه‌یێک نه‌ما بێجگه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانێ و خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى سته‌مگه‌ر و ملهۆر٠دا.
هێزى دژمن به‌ در٠ندانه‌ترین نه‌وعى سه‌رکووت و هه‌ر٠ه‌شه‌ و کۆمه‌ڵکۆژى توانى کوردستان داگیر بکا، سه‌ره‌ر٠اى داگیرکه‌رانى کوردستان موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرى کورد و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان تا ئێستا درێژه‌ى هه‌یه‌ و له‌ دواى ٣١ ساڵ گه‌لى کورد له‌ مه‌یدانى خه‌باتدایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى.
ئه‌وى جێگه‌ى شانازیه‌، فیداکارى و قاره‌مانى رۆڵه‌ نه‌به‌ز و پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌ره‌کانه‌ که‌ هه‌ر له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى زوڵم و بێعه‌داڵه‌تى رژیمى ملهۆرى ئاخوندى، قاره‌مانانه‌ ده‌ستیان دایه‌ چالاکیى سیاسى و ته‌شکیلاتى و جه‌نگى. بێ شک له‌و موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرییه‌ به‌رده‌وامه‌ى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان، ده‌ورى کادر و پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات، رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى گه‌لێک به‌رچاوه‌.
قاره‌مانه‌کانى ر٠یزه‌کانى سازمان هه‌ر له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى هێرشى هێزى به‌کرێگیراو وداگیرکه‌ردا که‌وتنه‌ خۆ و له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانى خه‌بات و موبارزه‌ تێکۆشان که‌ له‌و به‌ربه‌رکانێ و فیداکاریه‌ قاره‌مانه‌ و خۆ نه‌ویسته‌دا، یادێک ده‌که‌ین له‌گیان بازى مامۆستا سید عبدلله ئارام و هاورى یانى که‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌رکێکى سیاسى، ته‌شکیلاتى له‌ناوچه‌ى یه‌ک شه‌وه‌ى بۆکان ده‌که‌ونه‌ گه‌مارۆى دژمن و به‌داخه‌وه‌ مامۆستا ئارام و شه‌ش هه‌واڵى به‌ناوه‌کانى شه‌هید عوسمان عه‌بوو، شه‌هید ئیسمایل سلیمانژاد، شه‌هید قانع زه‌ندى، شه‌هید حسن ساحب نه‌زه‌ر، شه‌هید مه‌حه‌مه‌د رسولى، شه‌هید محه‌مه‌دى خالیدى، گیانیان به‌ره‌و به‌هشتى شه‌هیدان ده‌فرێ. شه‌هید مامۆستا عبدولله ئارام، که‌سایه‌تێکى تێکۆشه‌رو دڵسۆزو به‌وفابوو، کاتێک ئه‌و له‌ زانستگا ده‌یخویند، هێزه‌کانى رژیم به‌ کوردستان وه‌رببون و سته‌میان له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى بێ تاوانى کوردستان ئه‌نجام ده‌دا، مامۆستا ئارامى تێکۆشه‌ر به‌ بیستنى هه‌واڵى ئه‌و سته‌مگه‌ریانه‌ خۆى پێ نه‌گیرا هاته‌ بنکه‌ى قه‌لاى خه‌بات ى سازمان له‌ دێى بله‌کێ له‌ ناوچه‌ى بانه‌ و مه‌به‌ستى خۆى به‌ به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا سید جه‌لال الدین حسێنى که‌ پێشمه‌رگایه‌تى له‌ ریزى سازمان و نه‌گه‌ر٠انه‌وه‌ بۆ دانشگایه‌ ر٠اگه‌یاند. هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا سیدجه‌لال فه‌رمووبووى، درێژه‌دان به‌خوێندن پێویسته‌ و ده‌توانێ کارى باشتر له‌و مه‌یدانه‌دا بکا، به‌لام مامۆستا ئارام بریارى کۆتایى خۆى که‌ خزمه‌ت به‌گه‌ڵ و سازمان بوو ده‌ر٠برى و هه‌ر بۆیه‌ درێژه‌ى به‌کارى پێشمه‌رگه‌ى دا. مامۆستا ئارام له‌ یه‌که‌مین کۆنفرانسى دامه‌زرانى سازمان، به‌ ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌لبژێردراو به‌رپرسایه‌تى کومیته‌ شارستانى بۆکانى پێ ئه‌سپێردرا، که‌ به‌وپه‌ر٠ى دڵسۆزى ولێهاتوویى، کارى ته‌شکیلاتى و سیاسى له‌ ناوچه‌ى بۆکان درێژه‌ پێ دا. به‌لام، مامۆستا سید عبدالله ئارام، زۆر نه‌ژیا تا زیاتر خزمه‌ت به‌گه‌لى کوردستان و سازمانى خه‌بات بکا. به‌داخه‌وه‌ له‌ ١٦ى خاکه‌ لێوه‌ى ساڵى ١٣٦١ له‌گه‌ڵ شه‌ش که‌س له‌ هاورێبازانى شه‌هید بوو.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا یادى چه‌ند شه‌هیدى مانگى خاکه‌لێوه‌ که‌ له‌ مه‌یدانى نه‌به‌رد له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌ ملهۆره‌کان و ده‌سه‌لاتى خۆسه‌پێنى ئاخوندى دا شه‌هید بوون بکه‌ینه‌، شه‌هید عبدوالله نانه‌وا، شه‌هید قادرى ره‌حمانپوور (نستانى)، شه‌هید ئومێد مه‌ریوانى، شه‌هید تاهیر خزرى، شه‌هید ئه‌بوبکر که‌ریمى که‌ هه‌رکام له‌م شه‌هیدانه‌ داستانێکیان له‌ قاره‌مانى و نه‌به‌ردى و دڵسۆزى بۆگه‌ڵى کورد وسازمانى خه‌بات هه‌یه‌ و بۆهه‌تاهه‌تایه‌ له‌ دڵى دانیشتوانى کوردستان جێگه‌یان گرتووه‌.
هه‌زاران سلاو له‌ روحى شه‌هید ئارامى فه‌رمانده‌ و رێبه‌ر و شه‌هیدانى سورخه‌لاتى مانگى خاکه‌لێوه‌ و تێکراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى

14 سال و 7 ماه و 17 روز و 14 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

به‌رزو به‌رێزبێ یادى شه‌هیدانى خاکه‌ لێوه‌

به‌رزو به‌رێزبێ یادى شه‌هیدانى خاکه‌ لێوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن