بۆستۆن گلوپ: ده‌سه‌لاتدارانى رژیم فشاره‌کان هه‌ست پێده‌که‌ن
رۆژنامه‌ى بۆستۆن گلوپ سه‌باره‌ت به کاریگه‌رى ته‌حریمه‌کان له‌سه‌ر رژیمى ئێران نووسی: ده‌سه‌لاتدارانى ئێران فشاره‌کان بۆسه‌ر خۆیان هه‌ست پێده‌که‌ن. ئه‌و رۆژنامه‌یه به ئیشاره به‌وه‌ى که هه‌ردوو باڵى ئه‌مریکا بۆ ناچار کردنى رژیم به ده‌ست هه‌ڵگرتن له چالاکیه ئه‌تۆمیه‌کان ته‌نیا ته‌حریمه‌کان به ته‌واو نازانن، زیادى کرد: به‌و حاڵه هێما گه‌لێک هه‌یه که ده‌ریده‌خات ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه هه‌ڵه بێ.
رژیمى ئێران به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى که نیشانى ده‌دا له‌ئاکامى ته‌حریمه‌کان خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێ. ئاسۆى ته‌حریمه نوێیه‌کان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه بازه‌رگانیه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران هه‌ر له‌ئێستاوه کاریگه‌رى بووه و زۆربه‌ى شیرکه‌ته‌کان کاریان له‌ئێران ر٠اگرتووه، وه‌کوو ٢ شیرکه‌تى گه‌وره‌ى بیمه‌کانى لویدز و مونیخ رى و کومپانیاکانى نه‌وتى شێل، توتاڵ و بریتیش پترۆلیۆم و ته‌نانه‌ت وه‌لاتى چینیش که ئه‌ندامى شوراى ئه‌منیه‌ته له‌سه‌ر توندتر کردنى ته‌حریمه‌کان پێداگرى ده‌کات و کر٠ینى نه‌وتى خاوى ئێرانیشى گه‌یاندۆته نیوه‌ى کرینى پێشووى. ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌و رژیمه له‌گه‌ڵ نار٠هزایهتى به‌ربلاوى ناوخۆ به‌ره‌وروویه و ئه‌و جۆره‌ى که له‌رواڵه‌ت دا نیشانى ده‌دا له به‌رانبه‌ر ته‌حریمه‌کان بێ ده‌ربه‌ست نییه.