سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و روسیه له‌سه‌ر توندتر کرنى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئاخوندى پێداگرییان کرد
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و دیمیترى مێدوێدۆف سه‌رۆک کۆمارى روسیه له‌کاتى ئیمزاکردنى به‌ڵێنامه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌سه‌ر توندتر کردنى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێران پێداگرییان کرد. باراک ئۆباما له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌رى دا که سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌ش ئاماده‌بوو ووتى: چه‌کى ناوکه‌یی له ده‌ستى ترۆریسته‌کان مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو جیهان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حه‌وتووى داهاتوو ٤٧ وه‌لاتى جیهان ...
له واشینگتۆن کۆده‌بینه‌وه تا سه‌باره‌ت به هێمنى و پاراستنى سه‌راسه‌رى جیهان له زیانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی ووتووێژ بکه‌ین. ناوبراو زیادى کرد ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که به‌ڵینه‌کانیان به جێ نه‌هێنن ته‌ریک ده‌که‌ونه‌وه و له‌ناساندنى نێوده‌وڵه‌تیان بێ به‌رى ده‌که‌ین. ئێمه هه‌موو له‌شوراى ئه‌منیه‌ت بۆ به‌هێزکردنى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێران هه‌نگاو ده‌نێین و هه‌رکه‌س په‌یمانى به‌رگرتن له په‌ره‌گرتنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی جێ به‌جێ نه‌کات لێى قه‌بووڵ ناکه‌ین. جێگه‌ى باسه رۆژى پێنج شه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کانى رژیم به‌رێوه‌چوو که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه ناو براوه.