ته‌وژمى هه‌لاتنى لاوانى ئێرانى بۆ تورکیه
سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کانى ئێران و جیهان له‌مانگه‌کانى رابردوو له ته‌وژمێکى نوێى هه‌لاتنى لاوانى ئێران و کۆچ کردنیان بۆ وه‌لاتانى رۆژئاوایی هه‌واڵیاندا. رۆژنامه‌ى به‌نێوبانگى واشینگنتۆن پۆست له‌یه‌کێک لهژمارههکانى رابردووى خۆى ئیشاره‌ى به دۆخى ناله‌بارى ئه‌و په‌ناخوازه لاوه ئێرانیانهو هه‌روه‌ها هه‌لاتنى که‌م وێنه‌یان له‌ئێران کردووه.
نووسه‌رى ئه‌و راپۆرته به کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له مه‌رزى وه‌لاتانى دراوسێى ئێران ده‌ڵێ، به هۆى فشار و سه‌رکووتى خه‌ڵک له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئهودواییهى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران و زیندانى کردنى هه‌زاران که‌س لههاولاتیانى ئێران زیاتر له ٤ هه‌زار که‌س له‌ئێران به مه‌به‌ستى چوون بۆ وهلاتێکى تر هاتوونه‌ته تورکیه و له‌و وه‌لاته سهرگهرادنن.