له هه‌مه‌دان که‌سێک ئێعدام کرا
رۆژنامه‌ى ئیعتماد، له ئێعدامى که‌سێکى هه‌مه‌دانى هه‌واڵى دا، و له زمان جێگرى سه‌رۆکى دادگاى ئه‌و شاره‌وه نووسی:
پیاوێک به‌ناوى نه‌سره‌ت به ناوى ئه‌مر به چاکه و دوور خستنه‌وه له خراپه تازه زاوایێکى کوشتووه و ته‌قه‌ى له هاوسه‌ره‌که‌شى کرد بوو، له سێداره کرا.
به پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه له زمان ئه‌و به‌رپرسه‌ى دادگوسته‌رى رژیم له هه‌مه‌دان په‌روه‌نده‌ى ناوبراو به شێوه‌یێکى تایبه‌ت و به فه‌رمانى ئاخوند شاهرودى حوکمى ئێعدامه‌که‌ى حه‌وتوى ر٠ابردوو به‌رێوه چوو.
به پێى نوسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئێعدام کراوه‌که خاوه‌نى چه‌ندین مه‌عده‌ن بووه له ئوستانى هه‌مه‌دان.