مه‌رگهێنه‌رترین شاراوه‌کارى مێژووى مرۆڤ
خه‌باتمێدیا: به‌رێوه‌به‌رى پێشووى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌ووتووێژێک دا ئاشکراى کرد، له‌راپۆرته‌کانى ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران، به‌شێک له‌سیاسه‌تى هه‌ڵسه‌نگێندراو بۆ هێورکردنه‌وه و دوور بوونه‌وه له شه‌ر، له‌به‌رچاو گیرابوو. محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌راده‌عى که ١٢ ساڵ به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بوو، له ووتووێژێکى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گاردییه‌ن ووتى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که کارى ئێمه فه‌نى و تکنیکى بووه، به‌لام کارى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى ...
وزه‌ى ئه‌تۆم به تایبه‌تى سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران به ته‌واوى سیاسی بووه. ئه‌گه‌رچى ناوبراو خه‌لاتى ئاشتى نۆبێلى ٢٠ ٠ ٥ى وه‌رگرت، به‌لام ئه‌و و ئاژانسه‌که‌ى به هۆى کاڵکردنه‌وه‌ى ههر٠هشهى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران له‌راپۆرته‌کان که‌وتنه به‌رلۆمه و گازه‌نده. راپۆرتى ئه‌مساڵ، یه‌که‌مین راپۆرتى یوکییا ئامانۆ جێگرى ئه‌لبه‌رادعیه که به‌هۆى زمانى هێمن و ناشه‌فافى ئه‌لبه‌رادعى له‌راپۆرته‌کانى خۆیدا ، ئه‌و راپۆته‌ى ئه‌مساڵ که‌ووتۆته به‌رسه‌رنج. به پێى ووته‌ى یه‌کێک له‌نووسه‌رانى گۆڤارى فوریز که ئه‌و راپۆرته‌ى ئاماده‌کردووه، ئێستا ده‌رکه‌وتووه که ئه‌لبه‌رادعى پێبه‌ندى شتێک بووه که له‌وانه‌یه بسه‌لمێ مه‌رگهێنه‌رترین شاردنه‌وه‌ى مێژووى مرۆڤ بووه.