وه‌لاتانێک که مافى مرۆڤ بپارێزن ده‌توانن بێنه ناو شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان
رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى کرد که ته‌نیا ئه‌و وه‌لاتانه ببنه ئه‌ندامى شوراى ئه‌منیه‌ت که مافى مرۆڤ بپارێزن. قه‌راره کۆمه‌له‌ى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌کان رۆژى ١٣ى مانگى مه‌ى به پاڵوێراوانى ئه‌ندامه‌تى له‌شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌نگ بدات. ئه‌و شورایه ٤٧ ئه‌ندامى هه‌یه که به نوێنه‌رایه‌تى ٥ گروپى ناوچه‌یی جیهان به زۆرینه‌ى ده‌نگى کۆمه‌ڵه‌ى گشتى یانى ٩٧ ده‌نگ بۆ ماوه‌ى ٣ ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ده‌وره‌ى ١٤ ئه‌ندامى ئه‌و شورایه له‌مانگى ژۆئن کۆتایی پێدێت و ده‌بێ ١٤ وه‌لاتاى تر جێگه‌یان پر٠ بکه‌نه‌وه.
رێکخراوى لێبووردنى گشتى ده‌ڵێ ته‌نیا وه‌لاتانێک ده‌بێ بچنه ناو شوراى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان که مافه‌کانى مرۆڤ پێشێل نه‌که‌ن. رژیمى ئاخوندى که رێکوردارى ئیعدام و پێشێ کردنى مافى مرۆڤه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ دایه که بچیته ئه‌و شورایه و کورسیێک وه‌ده‌ست بێنێ.