کاوه‌ى کرماشانى له‌ژێر شکهنجهیێکى زۆر قورس دایه
به پێى راپۆرتى کومیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ، دایکى کاوه رۆژى ١٩ى خاکه‌لێوه توانیوێتى بۆ ماوه‌ێکى که‌م چاوى به رۆلهکهى بکه‌وێ. فه‌ره‌نگیس داوودى دایکى کاوه قاسمى بارودۆخى کوره‌که‌ى زۆر ناڵه‌بار ر٠اگهیاندووه و له‌زمان کاوه ده‌ڵێ، شکهنجهیێکى زۆر قورسی له‌سه‌ره، تا دان به تۆمه‌تى سیخۆرى دابنێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه که بارودۆخى جه‌سته‌یی و روحى کاوه له‌مه‌ترسیدایه و پێویستى به په‌له‌ى به دوکتۆرى پسپۆر هه‌یه.
کاوه قاسمى کرماشانى چالاکى مافى مرۆڤ که له‌رێکه‌وتى ٣ى فوریهى ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزهکانهى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى کرماشان گیراوه ئه‌وه بۆ ماوه‌ى ٦٨ رۆژ ده‌بێ لهژوورهکانى تاکه‌که‌سی به دست هێزه سهرکووتگهرهکانى رژیم شکه‌نجه‌ى جه‌سته‌یی و روحى ده‌درێت.