ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامى زیندانییه‌کى سیاسی
چه‌ند رۆژه حوسێن خزرى زیندانى سیاسی مه‌حکووم به ئێعدام له به‌ندى گشتى زیندانى ورمێ بۆ شوێنێکى نادیار راگوێزراوه. زیندانى سیاسی حوسێن خزرى له‌لایه‌ن دادگاى رژیم به‌تاوانى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌حیزبه کوردییه‌کانى نه‌یارى رژیم مه‌حکووم به ئیعدام کرا و گوازتنه‌وه‌ى ناوبراو بۆ شوێنێکى نادیار نیگه‌رانیه‌کانى ...
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌که‌ى به‌ره‌وسه‌ر بردووه. حوسێن خزرى که له‌ساڵى رابردوو بۆ ماوه‌ى زیاتر له ٨ مانگ له‌ژوورێکى تاکه‌که‌سی دا ر٠اگیرابوو له ژێر شکه‌نجه‌ى تاقه‌ت پرۆکێن دا زیاتر له ٢٥ له‌سه‌دى بینایی چاوه‌کانى له‌ده‌ست داوه. باوکى ئه‌و چالاکه سیاسی و مه‌ده‌نیه، ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر به هۆى ئه‌و حوکمه و فشاره‌کانى رژیم دڵى له‌لێدان وێستا و کۆچى دوایی کرد.