کوژرانى کاسبکارێکى تر به‌ده‌ستى هێزه‌کانى رژیم
به پێى هه‌واڵه‌کانى رۆژهه‌لات نیوز، هێزه‌کانى رژیم له‌ده‌شتى وه‌زنێ سنوورى سه‌رده‌شت ـ کوردستانى عێراق کاسبکارانى کوردیان داوه‌ته به ده‌سترێژى گولله و له ئه‌نجامدا ٥٠ ولاخى کاسبکارانیان کوشتووه و چه‌ندین کاسبکار گیراون که تا ئێستا چاره‌نووسیان نازاندرێت.
له لایه‌کى تره‌وه رۆژى سێ شه‌ممه رێکه‌وتى ١٨ى خاکه‌لێوه هێزه‌کانى رژیم له دێى "ده‌رۆڵه‌ى سه‌رو و خوارو" له‌ناوچه‌ى باینگان سه‌ر به‌شارى پاوه ژماره‌یێک کاسبکاریان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژى گولله و له‌ئه‌نجامدا ٢ کاسبکار به ناوه‌کانى ئه‌مین محه‌ممه‌دى و عه‌بباس مه‌رزانى له‌کاتێکدا که ویستوویانه له‌ده‌ست هێزه‌کانى رژیم رزگاریان ببێت، خۆیان خستۆته ئاوى رووبار‌ى "لێڵه" که دواتر عه‌باس مه‌رزانى رزگارى ده‌بێت و رۆژى ٢٠ ى خاکه‌لێوه‌ش به‌داخه‌وه ئه‌مین محه‌ممه‌دى ده‌خنگێ و ته‌رمه‌که‌ى دۆزرایه‌وه.