سوئیس تهحریمهکانى شوراى ئه‌منیه‌ت به جیددى به‌رێوه ده‌با
ئادریان سولبێرگێر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوئیس له‌باره‌ى بۆچوونى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوئیس سه‌باره‌ت به تحریمهکانى رژیمى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شوراى ئه‌منیه‌ت تحریمى نوێ به سه‌ر رژیمى ئێران بسه‌پێنێت به جیددى به‌رێوه‌ى ده‌بات.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری حکوومهتیى ئیرنا، ٢١ى خاکه‌لێوه، ئادریان سولبێرگێر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوئیس، که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌ریه ووتووێژى ده‌کرد، له‌وه‌لام به پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که ئایا ته‌حریمه نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران بژاردهێکى باش بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان ده‌بی، گووتى: ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماتیکه‌کان ئاکامێکى ئه‌وتۆى نه‌بێ، ته‌حریمه‌کان دوایین بژاردهیێکن به‌کار ده‌برێن.