٢ چالاکى کورد له شارى سنه حوکم ده‌درێن
رۆژى شه‌ممه ٢١/١/١٣٨٩ قازى لقى ١ى دادگاى رژیم له سنه، که‌یهانى عه‌بباسی چالاکى کرێکارى به ٤ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه قامچى مه‌حکووم کرد. که‌یهان عه‌بباسی ٢٣ى رێبه‌ندانى ساڵى ٨٧ به‌تاوانى کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی گیرا و له‌رێکه‌وتى ٧ى بانهمهر٠ى ٨٨ پاش ٢ مانگ زیندان به دانانى بارمته‌ى ٥ ملیۆن تمه‌نى ئازاد کرا. ناوبراو رۆژى ...
شه‌ممه به ٤ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه قامچى مه‌حکووم کرا و له‌دواى نیوسه‌عات له‌ده‌رچوونى حوکمه‌که‌ى زه‌ربه قامچیهکانى له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوو. له‌لایێکى تر به پێى هه‌واڵى که‌مپه‌ینى پشتیوانى لهگیراوانى سیاسی و مه‌ده‌نى کورد، چالاکى سیاسی مه‌سعوود حوسێن په‌ناهى به تۆمه‌تى هه‌وڵدان دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن دادگاى رژیم به یه‌ک ساڵ زیندان حوکم درا. ناوبراو خه‌ڵکى قوروچیاى سه‌ر به‌شارى دێگولانه و ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى قروه راگیراوه. جێگه‌ى باسه تا ئێستا ر٠هوشی چالاکى کورد، ساڵح شه‌ڵماشی نادیاره. ناوبراو له‌رێکه‌وتى ١١ى ر٠هشهممه له‌هێرشی به‌ربلاوى هێزه سهرکووتگهرهکانى رژیم بۆسه‌ر چالاکانى مه‌ده‌نى، له‌شارى سنه ده‌ستبه‌سه‌رکرا و پاش ماوه‌ێک راپێچى تاران کرا.