ئامارسازى بۆ شاردنه‌وه‌ى پانتایی کێشه ئابوورییه‌کان
وه‌زیرى کار و کاروبارى کۆمه‌لایه‌تى له ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رۆژى پێنج شه‌ممه ١٩ى خاکه‌لێوه رایگه‌یاند که نێوه‌نجى نرخى بێکارى له ئێران، به ١١،٣ له‌سه‌د گه‌یشتووه. راگه‌یاندنى نرخى ١١،٣ له‌سه‌دى بێکارى له‌هه‌ل و مه‌رجێکدایه که به پێى به‌رنامه‌ى چواره‌مى گه‌شه‌پێدان قه‌رار بوو نرخى بێکارى تا کۆتایی ساڵى رابردوو به که‌مێک زیاتر له ٨ له‌سه‌د بگات.
له‌لایێکى تره‌وه ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رۆژى پێنج شه‌ممه به‌لێنى دا که نرخى بێکارى بگه‌ێنێته ژێر ٥ له‌سه‌د له‌ساڵى داهاتوو و له دامه‌زراندنى ٥ هه‌زار دامه‌زراوه‌ى ئابوورى له‌ئێران تا کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌واڵى دا. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که بلاوکراوهى زانیارى ئێکۆنۆمیست رایگه‌یاند، نرخى بێکارى ئه‌مساڵى ئێران به زیاتر له ١٣،٢ له‌سه‌د ده‌گات و پێش بینى کرد که لهسا٠Žلى ١٣٩٣ نرخى بێکارى له‌ئێران ده‌گاته ١٥ له‌سه‌د. به ووته‌ى یه‌کێک لهچالاکوانانى سه‌ندیکایی لهنوروێژ لێپرسراوانى ده‌وڵه‌تى ده‌یانهه‌وێت به‌دروست کردنى ئامارى نار٠است پانتایی کێشه ئابوورییه‌کانى ئێران بشارنه‌وه