ووتووێژى گه‌رم له نێوان پیلین و بایدن له باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاده‌وه
سارا پیلین پاڵێوراوى جێگرى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له حیزبی کۆمارى خوازه‌کان، باراک ئوباماى به‌وه تاوانبار کرد که ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى که به دیکتاتۆرێکى مه‌ترسیدارى ناوهێنا، ووتووێژ بکا و ئه‌و بۆچوونه‌ى به مه‌ترسیدار و ئاکامى ساوویلکه‌یی زانى.
پیلین فه‌رماندارى ئالاسکا، له ووتووێژ له‌گه‌ڵ بایدن گووتى: که باراک ئوباما ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد و کیم جونگ ئه‌یل رێبه‌رى کوره‌ى باکوور، له پشت مێزێکدا ووتووێژ بکا.
سه‌ناتۆر بایدن له وه‌لامدا گووتى فه‌رماندارى ئالاسکا له ووته‌کانى ئوباما به پێچه‌وانه‌وه تێگه‌یشتووه.
پیلین گووتى: ئه‌حمه‌دى نژاد، کیم جونگ ئه‌یل و که‌سانیتریش که دیکتاتۆرى مه‌ترسیدارن، که ئوباما گووتى ده‌یهه‌وێ به بێ پێش شه‌رت له‌گه‌ڵیان ووتووێژ بکا.
ناوبراو زیادى کرد، ئه‌و قسه‌یه له‌لایه‌ن پاڵێوراوێکى سه‌رۆک کۆمارى بکرێ، له ساویلکه‌ییه و ئه‌و بۆچوونه زۆر مه‌ترسیداره.
له وه‌لامدا بایدن گووتى سه‌ناتۆر ئوباما نه‌یگووتووه له سه‌ر مێزى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دى نژاد داده‌نیشێ.