خه‌باتى ئازادیخوازى ونه‌ته‌وه‌یى ئه‌رکێکى تیکراییه
سیامه‌ند
زیاتر له ١٠ ٠ ساله گه‌لى کورد به شێوه‌یه‌کى سیستماتیک و به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێ و ماف و ئازادیه‌کانیان پى شێل ده‌کرى .
سه‌رکووتى گه‌لى کورد ته‌نیا له رێگه‌ى داگیر کردنى کوردستان به جندرمه و پو٠Žستال له پێ و به تانک و توپ نه‌بووه، سته‌م له کورد ته‌نیا به ئیعدام و زیندانى کردن و شکه‌نجه و ههر٠هشه و ر٠اگواستن و سوتاندنى شار و دێی کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکو ده‌ردى گه‌وره و ئازارى هه‌ره قورس و سته‌مى زیاتر له‌هه‌موو ئه‌و سته‌مانه مه‌ترسیدارتر، هه‌وڵى سته‌مکاران له به‌رانبه‌ر کورد و نیشتمانه‌که‌یدا، هه‌وڵدان بووه بو٠Ž تواندنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگ و زمان و داب و نه‌ریتى کورد‌و زاڵ کردنى فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پورى خو٠Žیان به‌سه‌ر گه‌لى کورد دا. بێ گومان هێرشى سه‌ربازى بوسه‌ر گه‌لى کورد و کوشتن و بر٠ین و زیندانى کردن و چه‌وساندنه‌وه، زیانى گه‌وره و قه‌ره‌بونه‌کراوه‌ى له گه‌لى کورد داوه .
ئه‌و هێرش کردنه به‌رده‌وام و ئابلوقه جو٠Žراوجو٠Žرانه، زیانى سیاسی و ئابووری، کو٠Žمه‌لایه‌تى و ته‌نانه‌ت زانستی و عیلمی له گه‌له‌که‌مان داوه، ئه‌و زیانانه‌ى تا ئیستا له کورد که‌وتووه زور قورسن و گرانه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. به‌ڵام هیچ کات زیانه‌کان که له ئاکامى هێرشى سه‌ربازى و داگیرکردنى کوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان که‌وتۆته‌وه، بهر٠ادهى هێرشى فه‌رهه‌نگى که دوژمنان دایانر٠شتو٠Žوه بو٠Ž توانه‌وه‌ى گه‌لى کورد، زیان له داهاتووى کورد نادا.
دژمنان به شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو له هه‌وڵدان مۆرکى نه‌ته‌وه‌یى و خوشه‌ویستى بۆ کوردستان و نه‌ته‌وه، له دڵى هه‌ر تاکێکى کورد پاک که‌نه‌وه . به‌داخه‌وه له کوردستاندا ژماره‌یه‌ک له دانیشتوان به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌و مه‌ترسیه بکه‌ن به نه‌وعێک که‌وتوونه داوى دژمنه‌وه، ئه‌ویش به له‌بیربردنه‌وه‌ى زمانى ر٠هسهنى کوردى و تیکه‌ل کردنى ووشه‌ى سه‌یروسه‌مه‌ره و نامو٠Ž و بێگانه له‌گه‌ڵ زمانى کوردى . باشه له کوێ و که‌ى منداڵى کورد به دایکى خوى گوتووه (مه‌مان یا مامان)که‌ى مندالى کورد به باوکى گوتوه (بابا یا پدر) یا به پوورى گوتوه(عمه) ئه‌مانه و ده‌یان وشه‌ى بێگانه به زمانى کوردى خه‌ریکه له کوردوستاندا ده‌بیته باو به بێ ئه‌وه‌ى بزانین چه‌نده زه‌ره‌رى قورس و قه‌ره‌بوونه‌کراوه‌مان لێ ده‌دا. له‌لاییکى دیکه‌وه، وه‌لانانى جل وبه‌رگى کوردى که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ییه‌کى نه‌ته‌وه‌یمانه و زو٠Žر جوانیشه، چۆن ده‌بێ له به شیکى زۆر له شاره‌کاى کوردستان ته‌نانه‌ت له بۆنه‌و رێ و ر٠هسمه کانیشدا له به‌ر نه‌کرین. هاونیشتیمانه شیرین زمان و کورد خوشه‌ویست و کوردى زانه‌کان، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى به خه‌مى داهاتوى نیشتیمان و که‌له‌پوورى گه‌لى کورده‌وه‌ن، داوایێکى دوستانه، داوایێکى کوردانه، ئه‌و داوایه‌ش نه‌ک به شێوه‌ى ر٠ه٠Žگه‌ز په‌رستانه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ رێز بو فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوورى نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، داواکه‌مان له هه‌مو دڵسوزێک ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ن که‌له‌پورى نه‌ته‌ویى به‌رز ر٠ا بگرن، تێ بکۆشن ووشه‌ى دروست کراوى بێگانه به‌زمان و ئاخاوتنى کورد که ماوه‌ییکه له هێندئیک ناوچه تیکه‌ڵ به زمانى کورد کراوه پاک بکه‌نه‌وه. هه‌موو دڵسوزێک ده‌توانێ ده‌ورى به‌رچاوى هه‌بێ له‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌ته‌وه‌یى و دڵسوزانه‌یه دا. له‌راستیدا زیانى هێرشى فه‌رهه‌نگى و له بیرکردنى که‌له‌پوور و دابونه‌ریتى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لێک قورستره له هێرشى سه‌ربازى و داگیرکردنى کوردستان ، هه‌ربۆیه بێ ده‌ربه‌ستى و بێ ده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه فه‌رهه‌نگیانه، پشت کردنه له به‌هاکان و ده‌چێته خانه‌ى نه‌زانى و که‌مته‌رخه‌مى لهر٠است به گه‌ڵ و نیشتمان. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا پیویسته هه‌رکه‌س له حاست خۆیه‌وه له بیرى گه‌ل و زمانه‌که‌ى دابێ له بیرى که‌له‌پوور و داب ونه‌ریتى جوانى کورده‌واریدا بێ. با منداڵه‌کانمان ناوى کوردیان لێ بندرێ که ده‌بێته هو٠Žى دڵخۆشى منداڵه‌کان، له هه‌مانکاتیشدا هه‌وڵیکه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى که‌له‌پوور و زمانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیمان.
به‌و هومێده‌ى هه‌مومان هه‌وڵه‌کان توند‌و توڵ و زیاتر بکه‌ین بو٠Ž ئه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتربه گه‌ل و زمان و که‌له‌پووره‌که‌ى بکه‌ین.