ده‌رکردنى ٤٠ ٠ کرێکارى کارخانه‌ى نوشابه و ٤٩ کرێکارى کارخانه‌ى شه‌مچه و ناڵه‌بار بوونى باردودۆخیان
له‌درێژه‌ى ده‌رکردن و بێکارکردنى کرێکاران له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران، لهبهرهبهرى جێژنى نه‌ورۆز ٤٠ ٠ کرێکارى کاتى کارخانه‌ى نوشابهى ساسان، به بێ دانى هیچ ئیمتیازێک و به هۆێکى نادیار له‌سه‌ر کار ده‌رکران و تا ئێستاش بێکارن و خانه‌واده‌کانیان له‌هه‌ل و مه‌رجێکى ناله‌بارى ئابوورى دان.
هه‌روه‌ها ٤٩ کرێکارى کارخانه‌ى شهمچهى تهوکولى ته‌ورێز به بیانووى نه‌فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانیان له‌سه‌ر کارده‌رکراون. ده‌رکردن و بێکارکردنى کرێکاران که چه‌ندین ساڵه درێژه‌ى هه‌یه، هه‌موو ساڵ به‌ره‌وسه‌رتر ده‌چێ. ساڵى رابردوو به‌ره‌وسه‌رچوونى ده‌رکردنه‌کان سه‌باره‌ت به ساڵى پێشووترى ته‌نیا له تاران ٤٩ له‌سه‌د به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵکشاوه.