٨ بلاوکراوه له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه وریاکرانه‌وه
شاندى چاودێرى به‌سه‌ر مه‌تبووعات رۆژى دووشه‌ممه ٢٣ى خاکه‌لێوه ٨ بلاوکراوه‌ى له‌حاڵى چاپى وریاکرده‌وه. رۆژنامه‌کانى(بهار، پول، مردم سالارى، جهانى صنعت ، ارمان روابگ عمومى، گل و میبد) له‌و بلاوکراوانه‌ن که وریاکراونه‌وه. هۆى وریاکردنه‌وه‌ى ئه‌و بلاوکراوانه بریتیه له: بلاوکردنه‌وه‌ى پروپاگه‌نده و بابه‌تى ناراست، سووکایه‌تى به بایه‌خه ئیسلامیه‌کان، هاندانى خه‌ڵک بۆ ...
کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى گشتى، پێبه‌ند نه‌بوون به ره‌ساڵه‌تى مه‌تبووعاتى و بلاوکردنه‌وه‌ى عه‌کسی که‌سانى پێوه‌ندیدار به رژیمى پێشوو. زۆربه‌ى ئه‌و تاوانانه وه‌کوو پێبه‌ند نه‌بوون به رساڵه‌تى مه‌تبووعاتى، پانتایێکى لێکدانه‌وه‌ى فراوان له‌خۆ ده‌گرن و به‌شێوه‌ى روون و شه‌فاف دیاریکراو نین. ئه‌نجوومه‌نى داکۆکى له ئازادى مه‌تبووعاتى ئێران ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوێک دا ئه‌و رۆژانه‌ى دژوارترین و ر٠هش ترین رۆژه‌کان بۆ ئازادى مه‌تبووعات له‌ئێران ناوبرد و بارودۆخى هه‌نووکه‌یی به کاره‌سات و جێگه‌ى داخ ناو هێناوه. سازمانى راپۆرتده‌رانى بێ سنووریش ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مین جار ئێرانى به گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانان له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ناساند.