ئۆباما: ته‌حریم، ئێران وریا ده‌کاته‌وه که تێچووى هه‌لس و که‌وته‌کانى زیاتر لهقازانجهکهێتى
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، رۆژى سێ شه‌ممه له دووهه‌مین رۆژى دانیشتنى ئه‌منیه‌تى ناوکه‌یی رایگه‌یاند که ته‌حریمى ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که تاران له موعادلاتهکانى خۆى ئه‌وه بزانێ که ههزینهى سیاسه‌ته ناوکهییهکانى زیاتر له قازانجهکانێتى. باراک ئۆباما ووتى، ئێران ده‌یان جار به‌ڵینه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى خۆى پێشێل کردووه و کۆمه‌ڵگاى جیهانى...
مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاشتیخوازانه بوونى به‌رنامه‌کانى گومانیان هه‌بێ. ناوبراو پێشنیارى وییهنى بۆ گۆر٠ینهوهى ئۆران‌یۆم به کردهوهێکى باش بۆ گهر٠اندنهوهى متمانه زانى، کردهوێکى که تا ئێستا ئێران خۆى لێ پاراستووه. له هه‌مان کاتدا رێبه‌رانى ٤٧ وه‌لاتى جیهان رۆژى سێ شه‌مه له واشینگتۆن ره‌زامه‌ندییان دهربر٠ى تا لهماهى چوارساڵ ئه‌منیه‌تى که‌ل و په‌لى ئه‌تۆمى مه‌ترسیدار که له‌وانه‌یه بکه‌وێته به‌رده‌ستى ترۆریستان به‌ره‌وسه‌ر ببه‌ن. ئه‌وه وه‌لاتانه رێگه‌کانى پێش گرتن له قاچاخى که‌ل و په‌لى ناوکه‌یی و گۆرێنهوهى زانیارى له‌نێو وهلاتانیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا، تاوتوێ کرد.