رژیمى ئێران نابێ ببێته ئه‌ندامى شوراى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیل ولینۆ، ١٣ى ئاوریل خانمى فیاما نیرشتاین، جێگرى سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى پارلمانى ئیتالیا گووتى: ئه‌وه ئه‌رکى ئیتالیایه که به هه‌ر شێوه‌یێک بووبێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تى ئێران له شوراى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان دژایه‌تى بکات. ناوبراو گووتى: هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنى ١٤ ئه‌ندامى نوێ له نێو ٤٧ وه‌لاتى ئه‌ندام بۆ خولێکى ٣ ساڵه له شوراى مافى مرۆڤ له ...
رۆژى ١٣ى مانگى مه‌ى له ژێنۆ به‌رێوه ده‌چێ. رژیمى ئێران پاڵوێراوى خۆى بۆ ئه‌و پۆسته راگه‌یاندووه و ئه‌و کاره بۆته هۆى گاڵته جارى کۆمه‌ڵگاى شارستانى. رژیمێک که به بێ وێستان، مافى مرۆڤ پێشێل ده‌کا و به‌کاربردنى زیندان، شکه‌نجه و حوکمى ئیعدامى نه‌یاران به تایبه‌ت ژنان سیاسه‌تى هه‌نووکه‌یی و به‌رده‌وامێتى. ئه‌و خاتوونه گووتى: ئه‌و ئه‌رکى ئیتالیایه که به هه‌ر شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه‌یه دژایه‌تى بکا و ئه‌و جۆره‌ى که سیاسه‌تى دینامیکى شوراى مافى مرۆڤه، ئیزن نه‌دات که رژیمى ئێران بێته ناو ئه‌و ئورگانه.