نزیک به ٣٠ زیندانى له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى مانیان له‌خواردن گرتووه
له‌زیندانى ورمێ نزیک به ٢٠ که‌س له نار٠هزایهتى به بلاوکردنه‌وه‌ى ئازادى مه‌وادى موخه‌دیر له‌ناو زیندان و سه‌رنج نه‌دانى به‌رپرسانى زیندان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه مانیان له‌خواردن گرتووه. دوابه‌دواى ئه‌و مانگرتنه هه‌موو گوازراونه‌ته بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کان. له‌پارێزگاى یه‌زد ٣ زیندانى ئه‌هلى حه‌قى کوردى خه‌ڵکى میاندواو به ناوه‌کانى عیبادوڵڵا قاسم زاده، بهخشعهلى محه‌ممه‌دى و سه‌هه‌ند عه‌لى محه‌ممه‌دى به نیشانه‌ى ...
ناره‌زایه‌تى به بارودۆخى نه‌شیاوى زیندان و هه‌روه‌ها هه‌لس و که‌وتى نه‌شیاو و سووکایه‌تى مه‌ئمورانى زیندان مانیان له‌خواردن گرتووه. هه‌روه‌ها بیهروهز عه‌لیزاده و ودود سه‌عاده‌تى و ره‌حیم غولامى رۆژنامه‌وان که له١٢ى خاکه‌لێوه‌ى ٨٩ له‌زیندانى ئه‌رده‌بیل مانیان له‌خواردن گرتووه، پاش ١١ رۆژ مانگرتن له‌خواردن له‌هه‌ل و مه‌رجێکى ناله‌بارى جه‌سته‌یی دا به سه‌ر ده‌بن. له‌کاتێکدا ئه‌و سێ چالاکه تورکه له‌هه‌ل و مه‌رجێکى خه‌راپ دان، به‌رپرسانى زیندان ئه‌و سێ زیندایهى بۆ ژووره تاکهکهسیهکانى قه‌ره‌نتینه‌ى زیندانى ئه‌رده‌بیل گواستۆته‌وه . محه‌ممه‌د داوودى له‌زیندانى ئه‌وینى تاران و جه‌عفه‌رى ئه‌فشارى له‌زیندانى مه‌هاباد له‌مانگى خاکه‌لێوه‌وه مانیان له‌خواردن گرتووه. مه‌هدى مه‌حموودیان به نیشانه‌ى نار٠هزایهتى به پێرانهگهیشتنى پزیشکى به بارودۆخى زیندانیان و ناله‌بارى بارودۆخى جه‌سته‌یی ئه‌وان بر٠Žیارى داوه تا به‌رده‌وام بوونى ئه‌و ر٠هوشه له‌خواردن مان بگرێت.