هه‌ژاریێکى بێ وێنه چاوه‌رێى ئێران ده‌کا
ئه‌ندامى فراکسیۆنى کرێکارى مه‌جلیسى رژیم، به ر٠هخنهگرتن له ره‌وتى ئابوورى ئێستاى ئێران، بووجه‌ى ئه‌مساڵى به ]دارمێنه‌رى ئابوورى،به‌ره‌وسه‌ر بردنى هه‌ژارى و خنکێنه‌ر ناوبرد و باس له به‌رزبوونه‌وى هه‌لاوسان و نرخه‌کان تا ٤٠ له‌سه‌د، کرد. به پێى راپۆرتى ئیلنا عه‌لى ره‌زا مه‌حبوب به‌رێوه‌به‌رى گشتى
"ماڵى کرێکار" له‌گه‌ڵ باوه‌ر به‌وه‌ى که ر٠هوتى خێراى به‌ره‌وسه‌رچوونى بووجه‌ى ساڵیانه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ساڵه‌کانى رابردوو، مه‌جالى جم و جوولى ئابوورى نه‌هێشتووه، ده‌ڵێ، هه‌ر ئه‌و بابه‌ته هۆى سه‌ره‌کى هه‌لاوسانى لهر٠ادهبهدهرى ئابوورى ئێرانه. نابراو ده‌ڵێ ر٠هوتى ئێستاى بووجه نووسی له ئێران هه‌ژارى به‌ره‌وسه‌ر ده‌بات، نه‌ک ئه‌وه‌ی داهات به‌رهه‌م بهێنێ. ناوبراو هه‌روا سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌رى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵکى بێ به‌شى کۆمه‌ڵگا ووتى: به‌رێوه‌بردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه که وادێته به‌رچاو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ وه‌ک به‌ره‌وسه‌ر بردنى نرخى به‌نزین تا لیترى ٤٠ ٠ تمه‌ن و به‌ره‌وسه‌ر بردنى نرخى ئاو، برق و گاز و .. پێداگرى تایبه‌تى هه‌یه و به هه‌مان شێوه‌ش به‌ره‌وسه‌ر چوونى نرخى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه و سووته‌مه‌نى و باقى نرخه‌کان که له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه کاریگه‌رى وه‌رده‌گرن. کۆى ئه‌و هۆیانه که ده‌وریان له زه‌نبیله‌ى هه‌زینه‌ى ژیانى هه‌ژاران ده‌بێ، له‌کۆى ٨ له‌سه‌دى ئێستا به ١٦ له‌سه‌د ده‌گات. ئه‌وه به مانایه دێت که ته‌نیا و ته‌یا بۆ دابین بوونى گه‌رما و سه‌رما و ئاوى خواردنه‌وه و گواستنه‌وه کرێکاران و هه‌ژاران ده‌بێ شتێک نزیک به ٣٠ هه‌زار تمه‌ن زیاتر خه‌رج بکه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌مى نرخه‌کان به‌و ژماره‌یه زیاد بکرێت، ده‌بێ به دڵنیایه‌وه بووترێ که نرخه‌کان تا ٤٠ له‌سه‌د به‌رز ده‌بنه‌وه.