جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ترۆرى مامۆستایانى ئایینى له‌ کوردستانى ئێران

ر٠اگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ترۆرى مامۆستایانى ئایینى له‌ کوردستانى ئێران

هاونیشتمانانى به‌رێز!
مامۆستایانى ئایینى تێکۆشه‌ر!
وه‌ک ئاگادران، له‌ چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا دوو مامۆستاى ئایینى ئیسلام به‌ ناوه‌کانى مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کر تینا له‌ شارى مه‌هاباد و مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کر قادریانى له‌ شارى پیرانشار، ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌ست ر٠ێژى چه‌کى چه‌ند چه‌کدارى ترۆریست و شه‌هید ده‌کرێن.

هه‌روه‌ها ماوه‌یێکه‌ هێزه‌ به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئاخوندى و ئیداره‌ى به‌ناو شۆراى روحانیه‌ت زۆرى بۆ مامۆستایانى ئایینى کوردستان هێناوه‌ که‌ بر٠یار و ر٠اسپارده‌کانى ئاخوندان جێ به‌ جێ بکه‌ن و لێ یان لا نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئاخونده‌کان دینى پیرۆزى ئیسلامیان کردۆته‌ هۆیێک بۆ هاتنه‌ دیی مه‌به‌سته‌ گلاوه‌ نا ئیسلامی و دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانیان.
ئاخر مامۆستاى ئایینى که‌ له‌ دینى پیرۆزى ئسلام حاڵیه‌ و ئاگاى لێ یه‌تى چۆن ده‌توانێ به‌ قسه‌ى پۆلێک ئاخوندى رۆزه‌خوان بکا، که‌ دوو روویى (ته‌قیه‌) یان کردۆته‌ بنه‌ر٠ه‌ت و سه‌رچاوه‌ى رێ و شوێنه‌کانیان.
کاتێک مامۆستایانى شاره‌زا و زاناى کوردستان ده‌زانن به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌وه‌ى ئاخوندان ده‌یڵێن دووره‌ له‌ ده‌ستوورات و رێ و شوێنى ئیسلام، چۆن ده‌کرێ به‌ بر٠یاره‌کانیان و ده‌ستووره‌کانیان ره‌فتار بکه‌ن.
مامۆستا مه‌لا سه‌لام له‌ شارى سه‌رده‌شت به‌ هۆى ئه‌وه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى وه‌ک یه‌که‌م رۆژى جێژنى ره‌مه‌زان ر٠اگه‌یاند، که‌وته‌ به‌ر په‌لامار و ئازاردانى به‌کرێگیراوانى رژیم. دیاره‌ ئه‌و نه‌وعه‌ هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌ به‌رانبه‌ر مامۆستایان و پێش نوێژه‌کانى کوردستان به‌تایبه‌ت مامۆستایانى سووننى له‌ سه‌رانسه‌رى ئێران، یه‌که‌م جار نیه‌ و له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌لاتدارى ئاخونده‌کاندا ره‌فتارى قێزه‌ون و غه‌یره‌ مرۆڤانه‌ و نه‌شیاوتریان لێ بیندراوه‌. که‌ ترۆرى مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بێعى له‌ کرماشان، ئیعدامى نار٠ه‌واى مامۆستا مه‌لا برایم حیکمه‌ت و ده‌یان مامۆستاى دیکه‌.
بێ گوومان مامۆستایانى ئایینى کوردستان له‌ باقى چین و توێژه‌کانى کورده‌وارى باشتر ده‌زانن سیاسه‌تى ئاخونده‌کان به‌ چ شێوه‌یێکه‌ و تا چ ر٠اده‌یێک دژ به‌وانه‌، به‌ تایبه‌ت باش ده‌زانن که‌ ئاخونده‌کانى ده‌سه‌لاتدار به‌ سه‌ر ئێراندا له‌ ئیسلام و ئینسانیه‌ت بێ خه‌به‌رن و ئه‌گه‌ریش ئاگایان لێى بێ، هیچ کات ناى که‌ن، هه‌ر ئه‌و ئاگادارى و شاره‌زایه‌ى مامۆستایان له‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان واى کردوه‌ بکه‌ونه‌ به‌ر په‌لامار و هه‌رشه‌ چوونکه‌ ده‌سه‌لاتدارانى رژیم مه‌ترسیان له‌ هه‌ڵوێست و رێنوێنیه‌کانى مامۆستایانى ئایینى بۆ خه‌ڵکى کوردستان هه‌یه‌.
ترۆر کردنى دوو مامۆستاى ئایینى ئیسلامى له‌ کوردستان ئه‌ویش که‌ هه‌ر دووکیان ناوه‌کانیان ئه‌بووبه‌کر،ه‌ ئه‌و هه‌واڵ و شک و گومانانه‌ به‌هێز ده‌کا، که‌ ده‌ستى به‌کرێگیراوانى رژیم له‌ ترۆر کردنیان دا هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو مامۆستا ئایینیه‌ به‌ ر٠اشکاوى دژایه‌تى سیاسه‌ته‌کانى ئاخونده‌کانیان ده‌کرد و له‌ ووتاره‌کانیان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، دژ به‌ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و نار٠استیه‌کانیان ده‌دوان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ مه‌حکوم کردنى ترۆرى مامۆستایانى ئایینى مه‌لا ئه‌بووبه‌کر تینا و مه‌لا ئه‌بووبه‌کر قادریانى، له‌ مه‌هاباد و پیرانشار ، و هه‌روه‌ها زۆرهێنان و ئازاردانى مامۆستایانى ئایینى له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان، و تێکر٠اى شوێن که‌وتووانى مه‌زهه‌ب و بۆچوونه‌کان له‌ ئێران، داوا له‌ مامۆستایانى ئایینى ئیسلام ده‌کا، هه‌وڵ و تێکۆشانى خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ملهور٠ و خۆسه‌پێن و دژ به‌ مرۆڤایه‌تى و دژ به‌ ئیسلامى ویلایه‌تى فه‌قێ زیاتر بکه‌ن.
گوومان نیه‌ مامۆستایانى ئایینى ده‌توانن ده‌ورى کاریگه‌رتریان له‌ خه‌بات و خۆر٠اگرى تێکر٠ایی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندیدا هه‌بێ و له‌ رێنوێنى کردن و سازدانى جه‌ماوه‌رى کوردستان و هاونیشتمانى کوردى موسوڵمان له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى نگریسى ئاخوندیدا هه‌بێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پشتیوانى و هاوکارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى خۆى بۆ مامۆستایانى ئایینى تێکۆشه‌ر و شۆرشگێر٠ و تێکر٠اى ناوه‌نده‌ روناکبیرى و مه‌ده‌نیه‌کان که‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادى و دیموکراسى و دابین کردنى مافه‌کانى گه‌لى کورد و ماف و ئازادیه‌کان بۆ تاک و چین و توێژه‌ جیاجیاکان تێ ده‌کۆشن ر٠اده‌گه‌یێنێ و باوه‌ر٠ى وایه‌ رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى له‌ ناوچوون و رووخان چاره‌نووسیه‌تى و له‌ هه‌مان کاتیشدا ئازادى و ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک و پارڵمانى له‌ ئێران دا جێگیر ده‌بێ و گه‌لى کوردیش له‌ سایه‌ى ئازادى و دیموکراسیدا به‌ مافه‌کانى ده‌گا.
سلاو بۆ رۆحى مامۆستایانى ئایینى شه‌هید و مامۆستایانى ئایینى تێکۆشه‌ر و ئازادیخواز و پێش که‌وتوو و تێکر٠اى هۆگرانى ئازادى و مافى یه‌کسانى
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٣ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ٤ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨


16 سال و 1 ماه و 17 روز و 19 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

ر٠اگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ترۆرى مامۆستایانى ئایینى له‌ کوردستانى ئێران

ر٠اگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ترۆرى مامۆستایانى ئایینى له‌ کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن