کۆبوونه‌وه‌ى کومیته‌ى هیزه چه‌کداره‌کانى سه‌ناى ئه‌مریکا بۆ سه‌پاندنى توندترین ته‌حریمه‌کان دژى ئێران
ویلیا‌م بێرنز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌کاروبارى سیاسی رۆژى چوارشه‌ممه گووتى، شوراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بر٠یارنامهیێکى توندتر دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند ده‌که‌ن. ناوبراو به کومیته‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ناى ئه‌مریکاى گووت: ئێمه به دواى به هێزترین بر٠یارنامه له که‌مترین ماوه له به‌هارى ئه‌مساڵ داین.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌کاروبارى سیاسی زیادى کرد: ئێمه به شێوه‌یێکى هێرشبه‌رانه بۆ په‌سه‌ند کردنى چه‌ند بر٠یارێکى به بر٠شت هه‌وڵ ده‌ده‌ین و ناوه‌نده‌کانى هێزى رژیمى ئێران و ئه‌و شوێنانه‌ى که زۆرترین ئیحتماڵى کاریگه‌رى دانانى له‌سه‌ر موعادله ئیستراتژیکهکانى تاران هه‌یه ده‌که‌ینه ئامانجى خۆمان.