مالێزیش ناردنى به‌نزینى بۆ ئێران ر٠اگرت
به پێى هه‌واڵى روێتهرز، رۆژى پێنج شهممه٢٦ى خاکه‌لێوه ووته‌بێژى شیرکه‌تى نه‌وتى پێترۆناسی مالێزى لهر٠اگرتنى ناردنى به‌نزین بۆ ئێران به هۆى به‌ربه‌سته قورسه‌کانى ئه‌مریکا دژى ئه‌و شیرکهتانهى که موعامه‌له‌ى سووته‌مه‌نى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن، هه‌واڵى دا، و زیادى کرد، ناردنى نه‌وتى ئه‌و شیرکه‌ته له نێوهراستى مانگى رابردووى زایینیه‌وه بۆ ئێران ر٠اگیراوه.
سهرچاوهێکى ئاگادار له‌کاروبارى سه‌نعه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى ئه‌و شیرکه‌ته مالیزیاییه به مه‌به‌ستى پارێزگارى له پێگه‌ى کاروکاسبى ئه‌و له ئه‌مریکا بووه. رۆژى دووشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرى مالێزى و سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا رێکه‌وتن که پێبه‌ند بوونى ئێران لهمهر٠ په‌ره‌نه‌دان به چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى گرینگی تایبه‌تى هه‌یه. مارک دابویتێز له ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌یی، له‌سه‌ر ئه‌و باوهر٠هیه که ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمه‌کان په‌یامێکى روونى بۆ به‌شی وزه ناردووه و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند کردن و به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمه گشتگیره‌کان له به‌شی وزه‌ى ئێران پێداگره و له‌ئاکام دا شاهیدى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمه‌کان دژى شیرکه‌ته هاوکاره‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌گه‌ڵ به‌شی وزه ده‌بین.