لاوانى لاوژهى سه‌قز به‌شداریان له فیستیواڵى موسیقاى رۆژئاواى ئێران کرد
رۆژى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه رێکه‌وتى ٢٥ و ٢٦ى خاکه‌لێوه ده‌سته‌ى موسیقاى لاوانى لاوژهى سه‌قز به‌شداریان له فیستیواڵى موسیقاى ناوچه‌کانى رۆژئاواى ئێران کرد که له‌شارى هه‌مه‌دان به‌رێوه چوو. ٨ گروپى موسیقا که هه‌ڵبژێردراوى رۆژئاواى ئێران بوون له‌و قیستیواڵهدا به‌شداربوون و گروپى لاوانى لاوژهى سه‌قزیش به ٦ به‌رهه‌مى هونه‌رییه‌وه به‌شداریان کرد.
ئه‌رکى ر٠اهێنان و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ده‌سته‌یه له‌ئه‌ستۆى هونه‌رمه‌ند سیامه‌ک عه‌بدوڵڵایی بوو و فه‌رهاد ئهمانوڵڵایی وه‌ک گۆرانیبێژى ئه‌و گروپه رۆڵى بینیوه. جێگه‌ى باسه که‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى گروپى لاوانى لاوژهى سه‌قز به جلوبه‌رگى کوردى ئاماده بوون و هه‌ر ٦ به‌رهه‌مه‌که‌ش به زمانى کوردى پێش که‌ش کرا.