جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رچاوه‌یێکى رووسی: سه‌رمایه‌دانه‌رانى ده‌ره‌وه‌یی بازارى ئێران به‌ جێ دێلن

سه‌رچاوه‌یێکى رووسی: سه‌رمایه‌دانه‌رانى ده‌ره‌وه‌یی بازارى ئێران به‌ جێ دێلن

سه‌رمایه‌دارانى ده‌ره‌وه‌یی له‌ ترسی ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان بازارى ئێران به‌ جێ ده‌هێڵن. رۆژنامه‌ى "گازیتا رو" له‌بابه‌تێکدا نووسی که‌ له‌ماوه‌ى مانگه‌کانى رابردوو ژماره‌یێک له‌ فرۆشیارانى گه‌وره‌ى سووته‌مه‌نى ئێرانیان به‌ جێهێشتووه‌ و به‌ جێى ئه‌وان وه‌لاتى چین جێگه‌ى ئه‌وانى گرتۆته‌وه‌، به‌لام به‌ پێى ووته‌ى کارناسانى ئه‌مریکا چینیش به‌زووترین کات پیداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستى دا ده‌کات.

له‌به‌شێک له‌وبابه‌ته‌ دا هاتووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ ئێران سه‌رچاوه‌ى سووته‌مه‌نى گه‌وره‌ى نه‌وتى ژێر زه‌مینى هه‌یه‌، به‌لام به‌ هۆى نه‌بوونى شوێنى پێویست بۆ پالاوته‌کردنى نه‌وت، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قه‌یرانى به‌نزین له‌ وه‌لات به‌ره‌وروویه‌. مه‌به‌ستى مسکۆ سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمى ئامانجدار که‌ نابێ میلله‌تى ئێران تووشی خه‌ساره‌ت بن ، دژایه‌تى له‌گه‌ڵ فرۆشتنى سووته‌مه‌نى به‌ ئێران بوو. له‌کۆتایی ئه‌و بابه‌ته‌ ئیشاره‌ به‌ بۆچوونى ئابووریناسی ئه‌مریکایی کراوه‌ که‌ دڵنیایه‌ وه‌لاتى چین تا ماوه‌ێکى به‌نزین ده‌نێرێته‌ ئێران، به‌لام ئه‌و سیما سیاسیه‌ رزگاریده‌ره‌ش به‌زووترین کات کۆتایی پێدێ.

14 سال و 7 ماه و 4 روز و 19 ساعت و 56 دقیقه پیش از این

سه‌رچاوه‌یێکى رووسی: سه‌رمایه‌دانه‌رانى ده‌ره‌وه‌یی بازارى ئێران به‌ جێ دێلن

سه‌رچاوه‌یێکى رووسی: سه‌رمایه‌دانه‌رانى ده‌ره‌وه‌یی بازارى ئێران به‌ جێ دێلن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن