شانۆى گاڵته‌جارى رژیم له‌ژێرناوى کونفرانسی نه‌هێشتنى چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى
رژیمى ئاخوندى لهمهر٠ چالاکیه‌کانى بۆ گه‌یشتن به چه‌کى ناوکه‌ی، ته‌واوى پێشنیاره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى ره‌د کرده‌وه و خۆى به‌ره‌ورووى جیهان کرده‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، شه‌ممه ٢٨ى خاکه‌لێوه شانۆێکى گاڵته‌جارى له ژێرناوى نه‌هێشتنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی وه‌رێ خستووه. جێگه‌ى باسه ئه‌و شانۆیه پیشوازیێکى ئه‌وتۆى لێنه‌کراوه . ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد لهقسهگهلێکى بێ ناوه‌رۆکدا، روو له ئه‌مریکا و...
هاوپه‌یمانانى گووتى، ده‌وران ده‌ورانى میلله‌ته‌کان و ده‌ورانى ئه‌ندیشه و فه‌رهه‌نگه‌کانه. باشتره به جێى درێژه‌دان به رێره‌وى پێشنیان که خراونه‌ته زبڵدانى مێژوو به میله‌ت و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکان و فه‌رهه‌نگى مه‌نتیقى به‌شه‌ر په‌یوه‌ست بین. ئه‌وه بۆ خۆیان باشتر و به که‌ڵکتره. ئاخوند خامنه‌یش له‌په‌یامى خۆیدا به هێرشێکى توند بۆسه‌ر ئه‌مریکا ، گووتى: رژیم به‌کارهێنانى چه‌کى ناوکه‌یی به حه‌رام ده‌زانێ و هه‌وڵ بۆ رزگارکردنى مرۆڤ له‌ومه‌ترسی گه‌وره‌یه به ئه‌رکى هه‌موومان ده‌زانێ.